كۆڵبەرێكی كورد لە سنوورەکانی چالدێران كوژرا

 کۆڵبەرێکی لاو لە کاتی کۆڵبەری لە سنوورەکانی چالدێران بە تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران کوژرا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی هێزە چەکدارەکانی ئێران لە بەرزاییەکانی سنووری "عەمووخانزاد"ی چالدێران تەقەیان لە کۆڵبەران کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

ڕێکخراوەکە ڕاشیگەیاندووە" ناسنامەی ئەو کۆڵبەرەی کە لە ئەنجامی تەقەی هێزە چەکدارەکانی ئێران گیانی لە دەست داوە "ڕەزا پوورئیسماعیل" خەڵکی گوندی خزرلوو ڕاگەیەندراوە". 

ڕەزا پوورئیسماعیل لە مەودایەکی نزیکەوە تەقەی لێکراوە و سێ گوللە بەر سکی کەوتووە.


PM:04:00:31/07/2020