دوو بوومەلەرزە هەرێمی كوردستانی هەژاند

پێش نیوەڕۆی ئه‌مڕۆ شەممە دوو بوومەلەرزە بە گوڕی جیاواز له‌ قه‌زای خانەقین و کفری ڕوویدا.

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بومەلەرزەی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا کە کۆپییەکی دەست "سپی" کەوتووە، رایگەیاند" کاتژمێر ١١:٣٧ دەقیقەی پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دوو بوومەلەرزە بە دووری ٣٢ كم لە خانەقین و ٣٦ كم لە كفری بە قوڵایی ١٠ كم ڕوویدا، بەڵام هاووڵاتیان هەستیان پێكردووە".

 

کەشناسی هەرێم ڕاشیگەیاندووە" چەقی بوومەلەرزەکە شاری کرماشان بووە". 




PM:01:07:01/08/2020