پشتگیری ئەو گەنجە دەكرێت كە بەتۆمەتی سوكایەتی بە ئایین سكاڵای لەسەر تۆماركراوە
ژمارەیەك نوسەر‌و هونەرمەند‌و رۆژنامەنوس لە بەیاننامەیەكدا پشتگیری ئەحمەد شیروانی تەمەن 15 ساڵ دەكەن كە بەتۆمەتی سوكایەتی كردن بە ئایین لەسەر سكاڵای باوكی رووبەڕووی دادگا كراوەتەوە.
لەبەیاننامەكەدا كە وێنەیەكی بۆ سپی میدیا نێردراوە، هاتووە " داواده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ئه‌حمه‌د‌دا سزا بدرێن، قه‌ره‌بووی ئه‌و مامه‌ڵه نه‌گونجاوه بكرێته‌وه كه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدراوه و سه‌لامه‌تی ژیانیشی دابین بکرێ".
دەقی بەیاننامەكە:
ده‌یان نوسه‌ر و ئه‌كادیمی و شاعیر و هونه‌رمه‌ند ، پشتگیری ئه‌حمه‌د شیروان ئه‌كه‌ن
له ماوه‌ی رابردوودا گه‌نجێكی ته‌مه‌ن پازده ساڵ له شاری هه‌ولێر، به ناوی ئه‌حمه‌د شێروان، به تۆمه‌تی ئه‌وه‌ی بیروڕای جیاوازی سه‌باره‌ت به ئایین هه‌یه و له‌سه‌ر سكاڵای باوكی، له 23-11-2013 له‌لایه‌ن پۆلیسه‌وه ده‌ستگیر ده‌کر‌درێ و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێت. پاشان بڕیاری دادگاییكردنی ده‌درێت و بڕیارە له 1-06-2014 دادگایی بکرێت. ئه‌وه‌ی زیاتر جێگه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه، لێدوانی دادگای هه‌ولێره سه‌باره‌ت به ئه‌حمه‌د شیروان كه به تۆمه‌تی مادده‌ی بێهۆشكه‌ر بانگهێشتكراوه.
ئێمه به پێویستی ده‌زانین سه‌رنجی رای گشتیی بۆ ئه‌م چه‌ند خاڵه رابكێشین:
یه‌كه‌م: ئازادیی بیروباوه‌ڕ و ئایینداریی یان باوه‌ڕنه‌بوون به دین ، ئازادیی راده‌ڕبڕین سه‌باره‌ت به ئایین و ورده‌کارییه‌کانی، یه‌كێكه له مافه بنچینیه‌كانی مرۆڤ، ئه‌م مافه له جاڕنامه‌ی گه‌ردوونیی مافه‌كانی مرۆڤ و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی عێراقیشدا دانیپێدانراوه. هیچ كه‌سێك، هیچ ده‌سه‌ڵاتێك بۆی نییه ئه‌م مافه له هیچ هاووڵاتییه‌ك بسه‌نێته‌وه و زه‌وتی بكات ، پێویسته ئه‌م مافه بۆ ئه‌حمه‌د شێروانیش دابین بكرێت.
دووه‌م: ئه‌ركی دادگا و ده‌سگای پۆلیس نییه چاودێرییكه‌ر بێت به‌سه‌ر بیروباوه‌ر و ژیانی تایبه‌تیی هاووڵاتییانه‌وه، به‌ڵكو به پێچه‌وانه‌وه ، ئه‌ركی ده‌سه‌ڵات و پۆلیس و دادگایه، رێز له ئازادیی بیروباوه‌ڕ و باوه‌ڕبوون به ئایین یان به پێچه‌وانه‌وه و ژیانی تایبه‌تی هاووڵاتییان بگرێت و بیانپارێزێت. له‌م روانگه‌یه‌شه‌وه داواكارین له دادگا و ده‌سگای پۆلیسی هه‌ولێر رێز له له بیروباوه‌ڕی تایبه‌تی ئه‌حمه‌د شیروان بگرن، به هۆی جیاوازیی تێڕوانینیه‌وه سه‌باره‌ت به ئایین، وەک گەنجێک، رووبه‌ڕووی هیچ توندوتیژییه‌كی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی نه‌كرێته‌وه.
سێیه‌م: هه‌واڵی تۆمه‌تباركردنی ئه‌حمه‌د به مادده هۆشبه‌ره‌کان تووشی نیگه‌رانییه‌كی گه‌وره‌ی كردین، ئه‌م لێکدانه‌وه‌یه‌ی دادگا، ئه‌و برینه‌ی كولانده‌وه كه له دۆسیه‌ی شه‌هید سه‌رده‌شت عوسماندا، ئه‌ویان به بوونی پێوه‌ندیی له‌گه‌ڵ گرووپی تیرۆریستییدا تۆمه‌تباركرد. ئێمه ئومێده‌وارین هیچ رووداوێكی نوێ له كوردستان ،سیناریۆ سیاسییه‌کانی رابردوو دووباره نه‌که‌نه‌وه‌و گه‌نجان و لاوانی ئێمه‌ش مافی ژیانكردن و ئازادیی راده‌ربڕین و نووسین و ژیانی ئازادیان بپارێزرێت.
چواره‌م : داواده‌كه‌ین هه‌موو ئه‌و كه‌سانه‌ی تێوه‌گلاون له ئه‌شكه‌نجه‌دانی جه‌سته‌یی و ده‌روونیی ئه‌حمه‌د‌دا سزا بدرێن، قه‌ره‌بووی ئه‌و مامه‌ڵه نه‌گونجاوه بكرێته‌وه كه له‌گه‌ڵی ئه‌نجامدراوه و سه‌لامه‌تی ژیانیشی دابین بکرێ.
ناوه‌كان:
1. ئاكۆ سه‌مه‌د كاكه‌مه‌د- ئه‌ندازیار
2. ئالان ره‌ئوف. رۆژنامه‌نووس
3. ئامانج عه‌لی
4. ئاوات محه‌مه‌د- نووسه‌ر
5. ئاراس فەتاح- نووسەر
6. ئاری ئه‌حمه‌د- نووسەر
7. ئاسۆ جه‌بار- نووسه‌ر
8. ئه‌حمه‌د سه‌نگاویی
9. ئه‌حمه‌دی مه‌لا- نووسه‌ر، وه‌رگێڕ
10. ئه‌ژین عه‌بدالخالق- نووسه‌ر، سوید
11. ئه‌ڤین عه‌زیز،ره‌فتارناس و توێژه‌ری بواری جه‌نده‌ر.
12. ئه‌كبه‌ر حه‌سه‌ن- توێژه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تیی
13. ئه‌نوه‌ر حسێن- رۆژنامه‌نوس
14. ئه‌نوه‌ری ڕه‌شی عه‌وڵا: شاعیر
15. ئومێد شێخ حسێن- شانۆكار
16. ئومێد قه‌ره‌داغی ، توێژه‌ر و میدیاكار
17. ئیبراهیمی مه‌لا زاده ، نووسه‌ر
18. ئیسماعیل حه‌مه‌مین حه‌مه‌لاو
19. بڕوا عه‌لائه‌دین... نووسه‌ر
20. بڕوابه‌رزنجی- نووسه‌ر
21. به‌كر عه‌لی- نووسه‌ر، ئه‌ڵمانیا.
22. به‌ناز عه‌لی- لێپرسراوی بزوتنه‌وه‌ی ژنانی ئازادییخواز له بریتانیا
23. به‌همه‌ن تاهیر نه‌ریمان - نووسه‌ر
24. په‌روا عه‌لی، چالاكوانی بواری ژنان.
25. د. پشتیوان عه‌بدوڵا
26. پشكۆ موسته‌فا- هونه‌رمه‌ند، موزیكژه‌ن
27. پشکۆنەجمەدین- نووسەر و لێکۆلەر، ستۆکهۆڵم، سوێد
28. پێشڕه‌و موحه‌مه‌د- نووسه‌ر
29. جیهاد محەمەد- نووسەر
30. تاهیرعه‌بدولواحید- شانۆكار، وه‌رگێڕ
31. ته‌ڵعه‌ت تاهیر- نووسه‌ر
32. چلوره هه‌ردی- چالاكوانی مافی ژنان.
33. د. چۆمان هه‌ردی، نووسه‌ر
34. حه‌سه‌ن یاسین- نووسه‌ر
35. حه‌مه كاكه‌ڕه‌ش- شاعیر
36. حوسێن له‌تیف- نووسه‌ر
37. خه‌بات عارف مه‌عروف- نووسه‌ر ، وه‌رگێڕ
38. خه‌سره‌و حه‌مه كه‌ریم- فۆتۆگرافه‌ر، فیلمساز
39. خه‌ڵات عومه‌ر- نووسه‌ر
40. دارا عه‌لی
41. دلاوه‌ر قه‌ره‌داغیی- شاعیر
42. دڵشاد حه‌مه
43. دڵشاد موسته‌فا- شانۆكار
44. دڵشاد مەجید
45. دلێر ئه‌مین- شانۆكار
46. ده‌روێش عومه‌ر- هونه‌رمه‌ند
47. ده‌وه‌ن مه‌عروف
48. دیاری عوسمان- موزیكژه‌ن
49. راسان موختار- نووسه‌ر
50. رزگار عومه‌ر
51. رۆزا حوسێن، چالاكوانی بواری ژن.
52. ڕۆبیتان كاكه‌زاڵ، نوسه‌ر
53. رێبوار حه‌سه‌ن- سوید
54. ڕێبوار ساڵح- میدیاكار
55. ڕێزان ساڵح- شانۆكار
56. رێگا ره‌ئوف- نووسه‌ر و چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
57. رێبین هەردی- نووسه‌ر
58. ڕێبین ڕه‌سوڵ ئیسماعیل، نوسه‌ر
59. سارا ره‌شید ئه‌فه‌ندی- شاعیر
60. سازان تۆفیق- رۆژنامه‌نووس
61. سالار سه‌عید- سینه‌ماكار
62. سالار مه‌جید- شێوه‌كار
63. سالار غەریب
64. سامی موئمین- شێوه‌كار
65. د. سه‌ردار عه‌زیز- نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
66. سه‌ركاو كۆرانی- نووسه‌ر، وه‌ركێڕ، شانۆكار
67. سه‌رهه‌نگ حارس- پزیشك و میدیاكار
68. سه‌روه‌ر پێنجوێنی- نووسه‌ر
69. سەعید کاکەیی- نووسەر
70. سه‌لام مارف- نووسه‌ر
71. سه‌ڵاح سدیق، مامۆستای زانكۆ
72. سیروان عه‌بدول- نووسه‌ر
73. سیروان ئه‌نوه‌ر- رۆژنامه‌نووس
74. شادان ئه‌حمه‌د- چیرۆكنوس، شانۆكار
75. شۆڕش جوانڕۆیی- نووسه‌ر
76. شوان محه‌مه‌د، سه‌رنوسه‌ری سپی نیوز
77. شیلان محمد- رۆژنامه‌نووس
78. شوان حەمە
79. د. عادل باخه‌وان- سۆسیۆلۆگ‌و مامۆستای له زانكۆی لیۆن له فه‌ره‌نسا
80. عارف قوربانی- نووسه‌ر
81. عه‌بدولموته‌لیب عه‌بدوڵا- نووسه‌ر
82. عه‌تا عوسمان- سینه‌ماكار
83. عه‌تا محه‌مه‌د- نووسه‌ر و رۆماننوس، سوید
84. عه‌زیز ره‌ئوف ، نووسه‌ر
85. عه‌لی مسته‌فا- نووسه‌ر
86. غه‌مگین بۆڵی- شاعیر
87. فایەق حمە ساڵح عەلی- فۆتۆگرافەر
88. فه‌تاح خه‌لیل زاخۆیی
89. فه‌ره‌یدون پێنجوێنی- شاعیر
90. ڤینۆس فایه‌ق- رۆژنامه‌نووس
91. كارا فاتیح- نووسه‌ر
92. كامیار سابیر - نووسه‌ر
93. که‌مال چۆمانی
94. كه‌مال ره‌ئوف- سه‌رنووسه‌ری گۆڤاری شار
95. کاروان عومه ر- سه ماکارسویسرا
96. كاوان عومه‌ر- شانۆكار
97. کامه‌ران سوبحان- شانۆكار
98. که‌ژاڵ نوری- نووسه‌ر و چالاكی بواری ژنان
99. گۆران عه‌بدوڵا - سایتی ده‌نگه‌كان
100. گۆنا سه‌عید: چالاكوانی بزوتنه‌وه‌ی یه‌كسانییخوازی ژن و پیاو
101. لوقمانی حاجی کەریم-نوسەر و ڕۆژنامەنووس/ بەریتانیا
102. محمد حه‌سه‌ن- موزیكژه‌ن
103. محمد كیانی- ئه‌ندامی ئه‌نجوومه‌نی نوێنه‌رانی عیراق
104. مه‌ریوان وریا قانع- نووسه‌ر و مامۆستای زانكۆ
105. مه‌ریوان عه‌لی - سه‌رنوسه‌ری گۆڤاری رۆشنگه‌ری
106. مه‌نسور ته‌یفوری. نووسه‌ر
107. میران زوهدی- ڕه‌فتارناس، سوید.
108. د. نه‌بی فه‌تاحی- مامۆستای زانكۆ ، سوید
109. نه‌جیبه محمد- میدیاكار و چالاكی بواری مافه‌كانی ژنان
110. نه‌وزاد عه‌بدول- شانۆكار
111. نیاز سه‌عید - توێژه‌ر له‌بواری ئیسلامی سیاسیی
112. نیاز عه‌بدوڵا - رۆژنامه‌نووس و چالاكی بواری مه‌ده‌نی
113. هادی حه‌مه ره‌شید- رۆژنامه‌نووس
114. هه‌ندرێن- زمان‌ناس و شاعیر
115. هه‌ورامان وریا قانع- نووسه‌ر، وه‌ركێڕ
116. هونه‌ر تۆفیق
117. هۆزان مه‌حمود- توێژه‌ری جێنده‌ر
118. هۆشیار ئه‌نوه‌ر- شاعیر
119. هۆرین غه‌ریب - شانۆكار
120. هیمداد شاهێن- نووسه‌ر
121. هێمن حه‌مه جه‌زا: شاعیر
122. هێمن ڕەئوف . کەنەدا
123. هیوا فایه‌ق- شانۆكار
124. هیوا ناسیح- سه‌رپه‌رشتیاری رێكخراوی چاودێری كۆردۆساید-چاك
125. هێمن قه‌ره‌داغی - نووسه‌ر
126. وه‌لید عومه‌ر- نووسه‌ر
127. یاسین بانیخێڵانی- نووسەر
PM:02:52:25/05/2014