ژنێكی تەمەن 15 ساڵ لەدهۆك
پاش بڕینی ئەندامانی هەستیاری جەستەی،دەكوژرێت
ژنێكی تەمەن 15 ساڵ لە پارێزگای دهۆك لەلایەن هاوسەرە 54 ساڵانەكەی چەند ئەندامێكی هەستیاری جەستەی دەبڕدرێت‌و دواتر بە دەستڕێژی گوللە دەكوژرێت.
لەمبارەیەوە نه‌قیب بریندار حه‌مید، به‌ڕێوه‌به‌ری راگه‌یاندن له به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی پارێزگای دهۆك به سایتی خه‌ندانی راگه‌یاند: دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی بنكه‌ی پۆلیسی كه‌ڵه‌كچی لە بوونی ته‌رمی ژنێك له كۆڵانێكی ئەو ناحیەیە، دەستبەجێ هێزه ئه‌منیه‌كان گەیشتوونەتە شوێنی رووداوه‌كه و پەڕاوی یاساییان بۆ رووداوەكە كردۆتەوە.
نه‌قیب بریندار حه‌مید، روونیشیكردەوە: ئه‌و ژنه له لایه‌ن مێرده‌كه‌یه‌وه كوژراوه بەوپێیەی پیاوه‌كه‌ی له ئێستادا دیار نیه، ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، له لایه‌ن دادوه‌ری لێكوڵینه‌وه‌وه دۆسیەی له سه‌ر كراوه‌ته‌وه به پێ مادده‌ی 406.
به‌پێی زانیارییه‌كانی خەندان، پێشتر كێشه له‌نێوان ژنی یه‌كه‌می ئه‌و پیاوه‌و ژنە 15 ساڵانه‌كه‌دا درووست بووه، دوای هاتنه‌وه‌ی پیاوه‌كه‌ی بۆ ماڵه‌وه و زانینی كێشه‌كه یه‌كسه‌ر هێرش ده‌كاته سه‌ر ژنە 15 ساڵه‌كه و لێی ده‌دات.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه وتیشی: "ئه‌و ژنه بەشێوەیەكی نامرۆڤانە ئەشكەنجە دراوەو بەدوای ئۆتۆمبێلدا راكێشراوە، پاشان چه‌ند پارچه‌یه‌كی له له‌شی ژنه‌كه‌ی به‌زیندویی به چه‌قۆ لێكردوه‌ته‌وه (سنگ و ناوچه هه‌ستیاره‌كانی تری جه‌سته‌ی) دواتر ده‌درێته به‌ر ده‌ستڕێژی گوللـه‌و ده‌كوژرێت".
ئه‌و سه‌چاوه‌یه وتیشی: "ئه‌و پیاوه دوای ئه‌وه‌ی به گوللـه ژنه 15 ساڵه‌كه ده‌كوژرێت، له‌شی پارچه پارچه ده‌كات و ته‌رمه‌كه‌ی به‌جێ ده‌هێێڵێت وهه‌ڵدێت".
ئاماژه به‌وه‌شیكرد: "پیاوه‌كه ته‌مه‌نی 54 ساڵ بووه و خاوه‌ن شه‌ش منداڵ بووه، كاتژمێر سێی به‌ره‌به‌یانی ژنه ته‌مه‌ن 15 ساڵه‌كه‌ی خۆی له ماڵه‌وه ده‌رده‌هێنێت و به‌و شێوه نامرۆڤانه‌یه ده‌یكوژێت".
PM:03:11:25/05/2014