وتەبێژی تەندروستی سلێمانی رایدەگەیەنێت" ئاماری كۆرۆنا لە سلێمانی لە كەمبونەوەدایە هیوادارم سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان رونەداتەوە".
د.یاد نەقشبەندی، وتەبێژی بەرێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی ئاگادارییەک بۆ هاوڵاتیان بڵاودەکاتەوە و دەڵێت " هاووڵاتیانی خۆشەویستی شاری سلێمانی و دەوروبەری، ئامارەکانی تووشبون بە کۆرۆنا لە شاری سلێمانی و دەوروبەری لە کەم بوونەوەدایە و جێی دڵخۆشین".
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی تکادەکات لە رۆژانی جەژندا زیاتر پابەندی رێنمایە تەندروستییەکان بن، دەڵێت" ئەوەی ئێستا دەبینرێت بە تایبەت لە یەکەم روژی جەژندا جێی نیگەرانیە و کەمترین پابەندبوون بەدی دەکرێت، لە ئەگەری پابەندنەبوونتان بە رێنماییە تەندروستیەکانەوە لەم چەند ڕۆژەی جەژندا، جارێکی ترهەڵکشانی زۆر خێرا روودەدات لە ئامارەکان لە دوای جەژن".
وتەبێژی تەندروستی سلێمانی دەشڵێت" هیوادارم سیناریۆی دوای جەژنی رەمەزان روونەداتەوە و نەگەرێینەوە خاڵی سفر، چونکە هێشتا مەترسی ڤایروسی کۆرۆنا بوونی هەیە".