بانگخوازی دیاری یه‌كگرتووی ئییسلامی كوردستان كه
هاوكات په‌رله‌مانتاری ئه‌و حزبه‌شه له په‌رله‌مانی كوردستان، رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌شێوه‌یه‌كی
سه‌یر گیانی له‌ده‌ستداوه‌و دواتر زیندوو بووه‌ته‌وه.
حاجی كاروان، بانگخوازی ئیسلامی و ئه‌ندامی په‌رله‌مانی
كوردستان له فراكسیۆنی یه‌كگرتوو، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ (باس‌نیوز) رایگه‌یاند:
له یه‌كێك له ووتاره‌كانی بۆ كۆمه‌ڵێك خه‌ڵكی قه‌زای چه‌مچه‌ماڵ ئه‌و دیمه‌نه‌ی باسكرد
كه خۆی چۆن مردووه و رۆحی كێشراوه له خه‌ودا، وتیشی: "بابه‌ته‌كه‌م بۆ خه‌ڵك
باسی مردن بوو، ئه‌وه هاته‌وه خه‌یاڵم كه بۆ خه‌ڵكه‌كه‌م باسكرد له خه‌ونمدا چۆن
گیانم كێشراوه و مردووم".
سه‌باره‌ت به ورده‌كاری خه‌ونی مردنه‌كه‌ی حاجی
كاروان وتی: "له خه‌ونه‌كه‌دا پێیان وتم، خۆت ئاماده‌كه رۆحت ده‌كێشین، ئه‌و
ئازاره‌م بینی كه رۆحم چۆن ده‌رچووه، 10 ده‌قه ته‌واو گیانم شل بوو، دوای خه‌ونه‌كه
جۆرێك شڵه‌ژام".
ئه‌و بانگخوازه ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه نازانێت
لێكدانه‌وه‌ی خه‌ونه‌كه‌ی چیه، وتیشی: "هه‌موو كات ئاماده‌م به فیعلی بمرم و
رۆحم بكێشرێت، چونكه خه‌ڵكم ئازار نه‌داوه و حه‌رامم نه‌خواردوه، حه‌زده‌كه‌م بگه‌مه
دیداری خودای گه‌وره".
حاجی كاروان ئه‌وه‌ش ده‌خاته‌روو: بۆ دوای مردنی
هیچ وه‌ستێكی نوسراوی ئاماده نه‌كردوه ته‌نها به زاره‌كی به هه‌ندێك خه‌ڵكی وتووه،
دوای مردنی ووتاره‌كانی بڵاو بكه‌نه‌وه و بیكه‌نه كتێب.