بەپێی ئامارێکی رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو لە ماوەی مانگی رابردوو نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر و کاسبکار لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و یان برینداربوون، کە زۆرترین کوژراو و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمارکراون.
رێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو ڕایگەیاند" لە ماوەی مانگی تەموزی ئەمساڵدا نزیکەی ٢٠ کۆڵبەر لە سنوورەکانی کوردستان کوژراون و بریندار کراون کە ٨٠%ی ئەو حاڵەتانە بە تەقەی راستەوخۆی هێزە چەکدارەکانی ئێران و تورکیا بووە".
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە، لەو ماوەیەدا شەش کۆڵبەر و کاسبکار کوژراون و ١٤ کۆڵبەریش بریندار بوون. زیاترین ژمارەی کوژران و بریندار لە پارێزگای ئورمیە تۆمار کراوە کە ١٢ حاڵەت بووە.