پارتی..ئومێد خۆشناوی كردە سەرۆك لیست

پارتی دیموكراتی‌ كوردستان ده‌سته‌ی‌ سه‌رۆكایه‌تی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ی‌ هەڵبژارد‌و ئومێد خۆشناو وه‌ك سه‌رۆكی‌ فراكسیۆنه‌كه‌ دیاریكرد‌.
ئاری هەرسین ئەندامی پەرلەمانی كوردستان لەپەیجی تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی باس لەوە دەكات كە پارتی دەستەیەكی سەرۆكایەتی بۆ فراكسیۆنەكەی دیاریكردووە لەئومێد خۆشناو وەك سەرۆك ‌و ئامینە زكری وەك جێگر‌و حەیات مەجید وەك بریاردەر‌و محەمەد عەلی یاسین وەك وتەبێژ.
ئەو چوار ئەندام پەرلەمانەی پارتی هیچیان ئەندامی خوولی پێشووی پەرلەمان نین‌و هەر چواریان گەنجن.




AM:09:04:26/05/2014