په‌رله‌مان: دەبێت كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی داوای لێبوردن بكات
په‌رله‌مانی كوردستان
په‌رله‌مانتارانی كوردستان لەدانیشتنی ئەمرۆی پەرلەماندا داوا ده‌كه‌ن كونسوڵخانه‌ی ئێران له سلێمانی داوای لێبوردن له گه‌لی كورد و هه‌رێمی كوردستان بكات.
په‌رله‌مانتاران له په‌رله‌مانی كوردستان باسی ئه‌و نوسراوەیان كرد كه كونسوڵخانه‌ی ئیران له‌شاری سلێمانی له‌ماڵپه‌ری فه‌رمی خۆی بڵاوی كردبووه‌وه و سوكایه‌تی به مێژوو و كلتوور و زمانی كوردی كردبوو.
په‌رله‌مانتاران له‌كۆبونه‌وه‌ی په‌رله‌مانی كوردستاندا دا‌واشیان كرد كونسوڵخانه ئه‌وه‌ش بخاته‌ڕوو كه ئه‌و بابه‌ته بۆچونی فه‌رمی ئێران نییه.
جه‌ختیشیان كرده‌وه په‌یوه‌ندی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران په‌یوه‌ندی دۆستانه بوه‌و هیواخوازن ئه‌و بابه‌ته نه‌بێته هۆی تێكچونی په‌یوه‌ندییه ئابووری و سیاسییه‌كانی نێوان هه‌رێمی كوردستان‌و ئێران.
PM:02:11:26/05/2014