بارزانی: كورد به‌شداریی حكومه‌تێك ناكات مالیكی سه‌رۆكی بێت
مه‌سعود بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: كورد به‌شداریی حكومه‌تێك ناكات نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تی بكات، هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌ش ده‌كات، ئه‌گه‌ر مالیكی ویلایه‌تی سێیه‌م بگرێته‌وه ده‌ست، ئه‌وا كورد په‌نا بۆ ڕاپرسی ده‌بات.
ماڵپەڕی هه‌واڵی هه‌ولێر بڵاوی كردوه‌ته‌وه، مه‌سعود بارزانی له‌چوارچێوه‌ی گه‌شته‌كه‌یدا بۆ ئه‌وروپاو له‌میانه‌ی دیدارێكی له‌گه‌ڵ ئه‌حمه‌د جه‌ربای سه‌رۆكی ئیئتیلافی نیشتمانیی ئۆپۆزسیۆن و هێزه شۆڕشگێڕه‌كانی سوریا‌و عه‌بدولحه‌كیم به‌شاری جێگری ، ڕایگه‌یاندوه، كورد هه‌موو هه‌وڵه‌كانی ده‌خاته‌گه‌ڕ بۆ دۆزینه‌وه‌ی شه‌ریكێكی ڕاسته‌قینه بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی داهاتووی عێراق.
بارزانی، ئاماژه‌ی به‌وه‌ش كردوه: كورد به‌شداریی حكومه‌تێك ناكات، نوری مالیكی سه‌رۆكایه‌تیی بكات، هاوكات وه‌ك شێوازێكی دیكه‌ی مامه‌ڵه‌ی هه‌رێم له‌گه‌ڵ به‌غداد ، بارزانی ڕایده‌گه‌یه‌نێت: ئه‌گه‌ر مالیكی ویلایه‌تی سێیه‌م بگرێته‌وه ده‌ست، ئه‌وا كورد په‌نا بۆ ڕاپرسی ده‌بات.
PM:02:28:26/05/2014