کۆڵبەرێک لە سنوورەکانی شاری بانە کوژرا

هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنوورەکانی شاری بانە سەر بە پارێزگای سنە کۆڵبەرێکی لاویان کردە ئامانج و گیانی لە دەست دا.

بەپێی هەواڵێکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی هەنگاو، بەرەبەیانیی ئەمڕۆ پێنجشەممە هێزە چەکدارەکانی ئێران لە سنووری هەنگەژاڵی بانە تەقەیان لە پۆلێک کۆڵبەر کردووە و لە ئاکامدا کۆڵبەرێک گیانی لە دەست داوە.

 

هەنگاو ئاشکراشیکردووە: کە لە ئاکامی دەستڕێژی هێزە چەکدارەکانی ئێران کۆڵبەرێک بە ناوی "هادی خدری" تەمەن ٢٢ ساڵ، کوڕی عەلی و خەڵکی گوندی "کەریم ئاوا"ی ناوچەی زێویە گیانی لە دەست داوە.
 




PM:06:26:13/08/2020