دوای ئەوەی پێنج شەممەی هەفتەی ڕابردوو گەنجێكی بەرەگەز عەرەب لەكاتی مەلەكردندا لە بەنداوی دوكاندا خنكاوە و ئەمڕۆ تەرمەكەی لە زێی بچوك لە گوندی بۆگدی دۆزرایەوە.
بەڕێوەبەرایەتی بەرگری شارستانی كۆیە لە ڕاگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، تیمی غەواسی بەڕێوەبەرایەتییەکەیان تەرمی گەنجێکی بەرەگەز عەرەبیان، لە گوندی بۆگدی ناحیەی ئاشتی لە زێی بچوکدا بە خنکاوی دۆزیوەتەوە.
ئەوەشی خستۆتەڕوو: گەنجەکە دانیشتوی شاری بەغدا بوەو لەدایکبوی ساڵی ١٩٩٢ بووەو رۆژی پێجشەممەی هەفتەی رابردوو بۆ گەشتکردن سەردانی بەنداوی دوکانیان کردوە و بەهۆی نەشارەزایی لە مەلەکردندا خنکاوە، دوای دۆزینەوەی تەرمەکەی دراوە بە پۆلیسی دوکان، بەمەبەستی گەڕاندنەوەی تەرمەکەی بۆ کەس و کارەکەی.