محەمەد رێكانی لەبارەی بڕینی مووچە هەڵوێستی خۆی ڕاگەیاند

محەمەد رێكانی ئەندامی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" پەیامێكی لەبارەی بڕینی مووچەی فەرمانبەران بڵاوكردەوە و رایگەیاند"  ئەو كارە نایاساییە". 
 
محەمەد رێكانی لە پەیامەکەیدا داواش لە پەرلەمان، ئەنجومەنی دادوەری و سەرۆكایەتی گشتی داواكاری گشتی دەكات، ئەم بێ یاسایی‌ و بێ باكی‌ و ناشەفافی حكومەت رابگرن لەبواری مووچەدا، ئەگەرپێتان ناكرێت وازبێنن، چونكە هیچ مانایەك بۆ جیایی دەسەڵاتەكان نەماوەتەوە.
 

دەقی پەیامەكەی محەمەد رێكانی ئەندامی داواكاری گشتی:

بەڕێزان:
٭پەڕلەمانی كوردستان.
٭ئەنجومەنی دادوەری.
٭سەرۆكایەتی داواكاری گشتی.
٭دیوانی چاودێری دارایی.
٭دەستەی دەسپاكی كوردستان.
٭ دەستەی مافی مرۆڤ.

 

وەك ئەركی خۆتان:

 

ئەم بێ یاسایی‌و بێ باكی‌و ناشەفافی حكومەت رابگرن لەبواری موچەدا، ئەگەرپێتان ناكرێت وازبێنن، چونكە هیچ مانایەك بۆ جیایی دەسەڵاتەكان و دامەزراوەكانتان، ناهێڵێتەوە.

محەمەد رێكانی، ئەندامی داواكاری گشتی هەرێمی كوردستان




PM:12:19:18/08/2020