ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێم ڕایدەگەیەنێت" رێككەوتنی پزیشك و دەرمانخانە تایبەتەكان لەسەر حیسابی نەخۆش، حەرامە".
ئەنجوومەنی باڵای فەتوای هەرێمی كوردستان لە فەتوایەكی نوێیدا كە ئەمڕۆ چوارشەممە بڵاویكردەوە بەناونیشانی (لە خشتەبردنی نەخۆش لەلایەن هەندێك لە پزیشك و نۆرینگە و نەخۆشخانەی تایبەت‌و تاقیگە و دەرمانخانەكانەوە) ئاماژە بۆ ئەوە دەكات، هەموو جۆرەكانی (ئیستیغلالكردن) لە كاری پزیشكی بۆ لەخشتەبردن، بردنی سامانی نەخۆش بە ناهەق بە حەرام كراوە.
دەقى فەتواکە:
هه‌موو جۆره‌كانی ئیستیغلال كردنی له كاری پیرۆزی پزیشكیدا بۆ له خشته‌بردن و بردنی سه‌روه‌ت و سامانی نه‌خۆشه‌كان به ناحه‌ق و نا دروست و حه‌رام داناوه.
هه‌ر پشكنینێك یان ده‌رمان نوسینێك به پێچه‌وانه‌ی یاسا و ڕێنماییه ته‌ندروستییه‌كان بێت، حه‌رامه و ده‌چێته چوارچێوه‌ی هه‌وڵی زیانگه‌یاندن، كه هه‌ندێكجار ده‌بێته هۆكاری كوشتنی به‌ناحه‌ق راسته‌وخۆ یان به سه‌ركێشان بۆ كوشتن.
هه‌ر ده‌رمانێك له ئه‌ندازه‌ی زیاد له پێویست بنوسرێت له ڕه‌چه‌ته‌ی پزیشكیدا، تاوانه و كارێكی حه‌رامه، وه هه‌ر كه‌سێك خۆی بكات به پزیشك و له راستیدا پزیشك نه‌بێت یان مۆڵه‌تی ئه‌و كاره‌ی نه‌بێت ئه‌وا ده‌بێته (چامن) له هه‌ر كارێكی خراپ كه رووبه‌ڕووی نه‌خۆشه‌كه ببێته‌وه.
هه‌ر ده‌رمانێك له ده‌رمانخانه‌كان بدرێت به نه‌خۆش، به‌بێ ڕێنمایی ڕاسته‌وخۆ یان ناڕاسته‌وخۆی پزیشك یان یاریده‌ده‌ری پزیشكی ڕێگه‌پێدراو ئه‌وه له ڕوانگه‌ی شه‌ریعه‌ته‌وه دروست نییه و حه‌رامه.
هه‌ر ده‌رمانێك به‌رواری به‌سه‌رچوبێت یان له كوالێتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووبێت، ئه‌وه حه‌رامه بدرێت به نه‌خۆش یان مامه‌ڵه‌ی پێوه بكرێت، یان ده‌ربازی سنوره‌كان بكرێت وه هه‌رجۆره رێكه‌وتنێك له نێوان پزیشك و ده‌رمانخانه و تاقیگه‌كاندا له سه‌ر حیسابی نه‌خۆشه‌كان بكرێت كارێكی حه‌رامه و خواردنی ماڵی موسڵمانانه به تاڵان.