به‌زیاتر له‌دوو ملیۆن دینار خانه‌نشین ده‌بن
سلێمانی
ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكانی هه‌رێمی كوردستان، دوای كۆتایی هاتنی ماوه‌ی یاسایی خۆیان‌و ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی نوێ، به‌بڕی به‌دوو ملیۆن‌و (400) هه‌زار دینار‌و ئۆتۆمبێلێكه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێن.
(كاوه عه‌بدوڵڵا) سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سلێمانی له‌لێدوانێكدا بۆ هه‌فته‌نامه‌ی (باس نیوز) ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، دوای ده‌ستبه‌كاربونی ئه‌ندامانی نوێی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی پێشوو به دوو ملیۆن‌و (400) هه‌زار دینار‌و ئۆتۆمبێلێكه‌وه خانه‌نشین ده‌كرێن.
(كاوه عه‌بدوڵڵا) سه‌باره‌ت به‌خانه‌شینكردنی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان وتی:"موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار دیناره، هاوكات ده‌رماڵه‌ی تایبه‌تی ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن ده‌گاته یه‌ك ملیۆن‌و (500) هه‌زار دینار، به‌وه‌یش كۆی موچه‌ی بنه‌ڕه‌تی‌و ده‌رماڵه‌كان ده‌گاته سێ ملیۆن دینار، به‌گوێره‌ی یاسایی خانه‌نشینیش به‌له (80%)ی كۆی موچه‌و ده‌رماڵه‌وه خانه‌شین ده‌كرێین، كه ده‌كاته دوو ملیۆن‌و (400) هه‌زار دینار، سه‌رجه‌م ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌ن به‌سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نیشه‌وه هه‌مان موچه‌ی خانه‌نشینی وه‌رده‌گرن، له‌هه‌مانكاتیشدا ئه‌و ئۆتۆمبێلانه‌ی پێشتر وه‌ریانگرتوه، له‌كاتی خانه‌نشینكردندا پێیانده‌درێت‌و ده‌بێته موڵكی خۆیان".
PM:03:58:27/05/2014