لە قەزای سۆران لە ٢٤ کاتژمێردا ٤٦ کەس تووشووی کۆرۆنا دەبن
قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" لە شەو ڕۆژێکدا ٤٦ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە".
کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" له كۆی ١٠٨ پشكنین، دهركهوت ٤٦ كهسی دیكه له سنووری قهزای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".
لەبارەی تووشبووەکان قایمقامی قەزایی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبووەکان سیانیان خەڵكی کەونە گوندن و یەک تووشبووش خەڵكی خەلیفان و ئەوانی دیكە سەرجەمیان دانیشتوی ناو قەزای سۆرانن. داواشیكرد هاوڵاتیان زیاتر خۆیان بپارێزن".
AM:10:24:22/08/2020