بەپێی راپۆرتێكی كەشناسی عیراق شەوی رابردوو سێ جار بومەلەرزە لەقەزای كەلاری سنوری ئیدارەی گەرمیانی داوە.
بەڕێوەبەرایەتی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەی عێراق لە راگەیەنراوێکدا رایگەیاند" کاتژمێر 10:17ی بەرەبەیانی رۆژی یەکشەممە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.1 پلە، کاتژمێر 6:01 خولەکی ئێوارە بومەلەرزەیەک بە گوڕی 3.3 پلە و کاتژمێر 11:00ی شەوی رابردوش بومەلەرزەیەکی دیکە بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر لە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای کەلار لە سنوری پارێزگای سلێمانی رویانداوە".
ئاماژەی بەوەشکردوە" بومەلەرزەی سێیەم کە بە گوڕی 3.7 پلە بە پێوەری رێختەر بوە و قوڵایەکەی بەدوری 16 کیلۆمەتر لە باکوری رۆژهەڵاتی قەزای کەلار بووە".
بەپێی راگەیەندراوەكە، دانیشتوانی قەزای كەلار و دەورووبەری هەستیان بە بوومەلەرزەكان نەكردەووە.