بەپەلە.. گۆڕان سكاڵاكانی گەیاندە دادگای تەمیز

‌لۆگۆی بزوتنەوەی گۆڕان
بزوتنەوەی گۆڕان لەدادگای تەمیز لەهەولێر، سكاڵاكانی لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی تۆماركرد.
ئەمڕۆ 28/5/2014 بزوتنەوەی گۆڕان ئەو سكاڵایانەی گەیاندە دادگای تەمیزی كوردستان لە هەولێر، كە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پارێزگای سلێمانی هەیانبوو، ژووری هەڵبژاردنی بزوتنەوەی گۆڕانیش رایدەگەیەنێت "ئاڵوگۆڕ بەدەنگەكانیان كراوەو كەمكراوەتەوە".
هەفتەی پێشوو لەگەڵ راگەیاندنی ئەنجامی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن كۆمسیۆنەوە، ژووری هەڵبژاردنەكانی بزوتنەوەی گۆڕان رایانگەیاند كە ئەنجامی هەڵبژاردنەكەی پارێزگای سلێمانی رەتدەكەنەوەو سكاڵا تۆماردەكەن.




PM:12:34:28/05/2014