لە قەزای سۆران لە ٢٤ کاتژمێردا ٣٣ کەس تووشووی کۆرۆنا دەبن

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" لە شەو ڕۆژێکدا ٣٣ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە". 

کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" له‌ كۆی ٩٢ پشكنین، ده‌ركه‌وت ٣٣ كه‌سی دیكه‌ له‌ سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

لەبارەی تووشبووەکان قایمقامی قەزایی سۆران ئاماژەی بەوەکردووە" تووشبووەکان لە قەزای سۆران دانیشتووی گەڕەکەکانی شەھیدانی ئازادی، ھەرێم، بارزان، ئازادی، نەورۆز، بەختیاری، شۆڕش، زانیاری، ڕاپەڕین، برادۆست و مجیدئاوا بوون، هەروەها توشبوویەک لە رواندز و توشبوویەکی دیکەش لە سارداو/کەونەگوند تۆمارکراوە". 
 



PM:01:10:26/08/2020