وه‌زیری به‌رگری فڕه‌نسا گه‌یشته هه‌ولێری پایته‌ختی كوردستان و له‌لایه‌ن به‌رپرسانی باڵای حكوومه‌ت پێشوازی لێ كرا.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، دوانیوەڕۆی ئه‌مڕۆ پێنج شەممە فلۆره‌نس پارلی، وه‌زیری به‌رگریی فه‌ره‌نسا گه‌یشته هه‌ولێر و بڕیاره له‌گه‌ڵ چه‌ندین به‌رپرسی باڵای هه‌ێمی كوردستان كۆبێته‌وه و گفتوگۆ لەسەر هێرشەكانی توركیا بۆ سەر خاكی هەرێمی كوردستان بكرێت.
لەماوەی رابردووش ژان ئێف لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا چەند جارێك سەردانی هەرێمی كوردستانی كردووە و تێیدا جەختیان لەپەرەدان بەپەیوەندییەكانی كوردستان و فەڕەنسا كردۆتەوە.
پارلی شەوی ڕابردوو بەسەردانێك گەیشتە بەغدا و ئەمڕۆ لەگەڵ بەرهەم ساڵح سەرۆك كۆمار، مستەفا كازمی سەرۆك وەزیران و جومعە عیناد وەزیری بەرگری عێراق كۆبۆوە.