نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەهۆی روداوێكی هاتوچۆوە لەسەر رێگەی دوكان - رانیە ئۆتۆمبێلێكی جۆری پرادۆ گڕی گرت و بەو هۆیەوە چوار كەس گیانیان لەدەستدا.
بەپێی زانیارییەکان، لە سەر رێگای دووكان بۆ رانیە روداوێكی هاتووچۆ له نێوان سێ ئۆتۆمبێلدا ڕوویدا و چوار كه‌س كه سه‌رنشینی یه‌كێك له ئۆتۆمبێله‌كان بوون به‌هۆی گڕگرتنی ئۆتۆمبێله‌كه‌وه سووتان و گیانیان له‌ده‌ستدا.
هەر بەپێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێله‌كه‌ی گڕیگرتووه له جۆری پرادۆ بووه و خۆی كێشاوه به‌ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگرداو له ئه‌نجامدا ئۆتۆمبێله پرادۆكه گرِیگرتوه و سه‌رجه‌م سه‌رنشینه‌كانی گیانیان له‌ده‌ستداوه.
لەئێستاشدا تیمەكانی فریاكەوتن و پۆلیسی هاتوچۆ گەیشتونەتە شوێنی روداوەكە و لێكۆڵینەوەكانیان دەستپێكردووە.