بەڕێوەبەری گشتی ئەزموونەكان لە هەرێمی كوردستان، بڕیاری دا کە ڕۆژی یەكی ئەیلوولی ئەم ساڵ مامۆستایان سەردانی قوتابخانەكان بكەنەوە بۆ دەستبەكاربوونەوە.
بەپێی نوسراوێکی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم، کە ئاراستەی سەرجەم بەرێوەبەرایەتییە گشتییەکان کاروە، تێیدا هاتووە، ڕۆژى سێشهممه 1/9/2020، سەرجەم مامۆستایان له گشت ناوهندهكانى خوێندن، پهیوهندی به قوتابخانهكانیانهوه بكهن، به مهبهستى دهستبهكاربون بۆ ساڵى خوێندنى 2020 - 2021.
لە نوسراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، ئەو مامۆستایانەی ئەرکی بەرێوەبردن و چاودێری کردنی هۆڵەکانی خولی دووەمی تاقیکردنەوەکانیان پێسپێردراوە، رۆژی (1-9-2020) کە یەکەم رۆژی دەستپێکردنی خولی دوومەی تاقیکردنەوەکانە، بە رۆژی دەستبەکار بوونیان هەژماردەکرێت.