لە دهۆک شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی یەكلادەكرێنەوە

بڕیارە رۆژی سێشەممە ئەنجومەنی پارێزگای دهۆک کۆبێتەوە بۆ دەنگدان لەسەر شەش پۆستی بەڕێوەبەری گشتی پارێزگاکە.  

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا ئەنجوومەنی پارێزگای دهۆك ڕایگەیاندووە" پاڵپشت بە بڕگەی یەک لە ماددەی ٢٨ لە پەیڕەوی ناوخۆ و لەبەر بەرژەوەندی گشتی بڕیاردرا ڕۆژی سێ شەممە ١ی ئەیلول كۆبوونەوەی ئاسایی ١٠٦ی ئەنجومەن بەڕێووە بچێت". 

هەر لە ڕاگەیەندراوەکەدا سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە ئاماژە بەوەکراوە: بڕیارە دەنگدان بۆ شەش بەڕێوەبەری گشتی سنوری پارێزگا ئەنجام بدرێت، كە لەلایەن پارێزگارەوە کاندیدکراون. 




PM:10:30:30/08/2020