حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایدەگەیەنێت" تا مانگی ١٠ دەرگای قوتاخانەکان بە داخراوی دەمێننەوە".
ئه‌مرۆ چوارشه‌ممه به‌شێوازی ڤیدیۆی و به سه‌رۆكایه‌تی مه‌سرور بارزانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و به ئاماده‌بوونی قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم، كۆبونەوەی ئەنجومەنی وەزیران بۆ بڕیاردان لە وادەی دەستپێكردنی ساڵی نوێی خوێندن ئه‌نجامدرا.
بەپێی بڕیارەکانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێم، له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا کە دەرگای باخچەی ساوایان و قوتابخانە و پەیمانگا حکومی و ئەھلییەکان بە داخراوی دەمێننەوە تاوەکو سەرەتای مانگی ١٠.
هه‌ر به‌پێی بڕیاره‌كه‌ی ئەنجوومەنی وەزیران، ھەر قوتابیەک پێی خۆش بوو دەتوانێ لە پۆل ئامادە بێت و ھەر قوتابییەکیش ترسی ھەیە و پێی خۆش نییە دەتوانێ بە ئۆنلاین وانەکانی بخوێنێت و بۆ ھەردوو دۆخەکە دەبێ قوتابخانەکان ئامادەکارییان کردبێت.
له‌باره‌ی پۆلی ١٢ی ئاماده‌ییه‌وه حكومه‌تی هه‌رێم بڕیاریدا، پۆلی ١٢ی ئامادەیی لە پۆل وانە دەخوێنن و ٢٧ ئه‌م مانگه خوێندن دەستپێدەکات.
ده‌رباره‌ی زانكۆ و په‌یمانگاكانیش بڕیاریدا، خوێندنی ئاوێتە دەبێ، واتە ھەندێ لە وانەکان لە پۆل و ھەندێکی بە ئۆنلاین.