هەولێر.. بۆ چوونە ئاودەست داوای نوسراوی پزیشکی لە خوێندکاران كراوە

ئەمرۆ لەیەکەم رۆژی تاقیکردنەوەی 12ی ئامادەیی لە سەرتاسەری هەرێمی کوردستان دەستی پێ کرد و لە قوتابخانەیەكیش بۆ چوونە ئاودەس داوای نوسراو پزیشكی لە خوێندكاران كراوە.

بەپێی هەواڵێكی ماڵپەڕی باسنیوز، ئەمرۆ لە قوتابخانەی مەولەوی لەگەڕەكی تەیراوەی شاری هەولێر، خوێندكاران لە کاتی چوونیان بۆ هۆڵەکانی تاقیکردنەوە چاودێران پێیان راگەیاندون کە لە گەڵ دەسپێکردنی تاقیکردنەوەکان بۆیان نییە بچێتە دەرەوی هۆڵەکە.

بە وتەی خوێندكاران ‌لە ناوەڕاستی کاتی تاقیکردنەوەکە چەند خوێندکارێک داوایان لە مامۆستایانی چاودێری هۆڵەکان کردبوو کە رێگەیان بدەن بچنە (w c)، بەڵام مامۆستایان و بەڕێوبەری قوتابخانەکەش بە خوێندکارانی راگەیاندووە دەبێت نوسراوی پزیشکیتان پێ بێت ئەگەر نا کەس نابێت بچێتە دەرەوەی هۆڵەکە، بۆیە دەبێت خۆتان رابگرن تا تەواو دەبن.

خوێندکارانی ئەو قوتابخانەیە داوا لە وەزارەتی پەروەردە دەکەن بە بڕیارەکەی خۆیاندا بچنەوە، چونکە خوێندکاران پێوستیان بە چوونە (w c) دەبێت.




PM:02:11:29/05/2014