زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی خوێندکاران ئاگادار دەکاتەوەکە فۆڕمی ئەلکترۆنیان پێشکەشکردووە بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک / پارالێل، داوا دەکات کە بەزووترین کات کەمووکوڕیەکانیان پڕبکەنەوە. 

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە، بەڕێوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی ئاگاداری ئەم خوێندکارانە دەکاتەوە کە ناویان لەم لینکەی خوارەوە دا هاتووە و فۆڕمی ئەلیکترۆنیان پێشکەش کردووە بە سیستەمی خوێندنی پۆلیتەکنیک / پارالێل (تایبەت بە دەرچووانی پەیمانگەکان) بە زووترین کات ئەو کەمووکوڕییانەی لە بەرامبەر ناوەکانیان ئاماژەی پێکراوە پڕیبکەنەوە.

 

هاوکات لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، تاوەکوو رۆژی یەکشەمە (٦-٩-٢٠٢٠) کاتژمێر ١ی پاش نیوەڕۆ لە ڕێگەی ئەم پەیجەوە بینێرن یان ڕاستەوخۆ سەردانی بەڕیوەبەرایەتی تۆماری گشتی زانکۆ بکەن لە سەرۆکایەتی زانکۆی پۆلیتەکنیکی سلێمانی لە گەرەکی (قڕگە خوار دیلان سیتی) بە پێچەوانەوە لە کێبڕکێی وەرگرتن دوور دەخرێنەوە.

 

لیستی ناوی ئەو پێشکەشکارانەی فۆڕمەكانیان کەموکوری تێدایە.




AM:11:14:05/09/2020