سەرۆکی دیوانی ئەنجومەنی وەزیران، د. ئومێد سەباح تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا دەبێت، هەروەها ستاڤێکی بەرچاوی دیوانی سەرۆکایەتی هەرێمیش تووشی کۆرۆنا بوون.
ماوەیەک لەمەوبەر د. ئومێد سەباح بەقورسی تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بووەو، ئێستا بەرەو چاوکبوونەوە دەڕوات و تەندروستی جێگیرە، هەروەها ژمارەیەکی بەرچاو لە دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیران ئەوانیش تووشی کۆرۆنا بوون.
د. ئومێد سەباح کە پێشتر بەرپرسی راگەیاندنی سەرۆکایەتی هەرێم بوو، ئێستاش سەرۆکی دیوانی سەرۆکایەتی ئەنجومەنی وەزیرانە، تووشبوونی بە کۆرۆنا بەنهێنی هێشتۆتەوەو هیچ راگەیاندنێکی بڵاونەکردۆتەوە لەسەر حاڵەتی خۆی، لە کاتێکدا بەرپرسانی ولآتانی تر کە تووشی کۆرۆنا دەبن، بەبێ ئەوەی نزیکبن لەکاری میدیایەوە، تووشبوونی خۆیان بۆ رای گشتی بڵاودەکەنەوە.
بەپێی دواین راگەیاندنی وەزارەتی تەندروستی ژمارەی تووشبوون لە هەرێمی کوردستان بە کۆرۆنا ٣١٦٣٦ (١٢٧٨١ هەولێر، ١٢٥٥٦ سلێمانی، ٥٢٨٤ دهۆك، ١٠١٥ هەڵەبجە). چاکبوون ٢٠١٩٣ (٨٨٨٥ هەولێر، ٨٤٣٢ سلێمانی، ١٩٤٦ دهۆك، ٩٣٠ هەڵەبجە). لەژێر چارەسەر ١٠٢٥٧ (٣٤٥٢ هەولێر، ٣٤٧٢ سلێمانی، ٣٢٦٥ دهۆك، ٦٨ هەڵەبجە). مردن ١١٨٦ (٤٤٤ هەولێر، ٦٥٢ سلێمانی، ٧٣ دهۆك ، ١٧ هەڵەبجە).