ئەنجامە سەرەتاییەكان ئاماژە بۆ ئەوە دەكەن كە پێناچێت هیچ كاندیدێكی كورد ببێتە ئەندامی پەرلەمانی ئەورپی.
شەوی 29-5 جیاكردنەوەی دەنگەكانی پەرلەمانی ئەورپا لەوڵاتی سوید كۆتای هات لەو شەش كاندیدە كوردە پێناچێت هیچیان دەرچووبوون بۆ بوون بەئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا.
جەبار ئەمین ئەندامی پەرلەمانی سویدو كاندیدی حیزبی ژینگە بۆ پەرلەمانی ئەوروپا لەسەر پەیجی خۆی لەفەیس بوك ژمارەی ئەو دەنگانەی كاندیدە كوردەكانی بڵاوكردۆتەوەو ئاماژە بۆ ئەوەش دەكات كە پێناچێت هیچ كاندیدێكی كورد توانیبێتی دەرچووبێت.
هەرچەندە جەبار ئەمین كە یەكێكە لەو كاندیدانەی دەنگی زۆری هێناوە لەپەیجەكەیدا باس لەوە دەكات كە ئەو پلەی شەشەمی لەسەر ئاستی حیزبەكەی هێناوە، بەڵام زەحمەتە دەربچێت.
ژمارەی دەنگەكان:
جەبار ئەمین:06و1%
ئەڤین ئەنجیر:96و0%
كوردۆ باكسی: 60و0%
شوكری دێمیر:49و0%
زینار جونبۆلات:28و0%
سوهەیلا فۆرش: 06و0%