فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردوومانی چەند شوێنێکی ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ناوچەکانی دەڤەری بەرواری باڵا و چیای گارەیان لە سنوری قەزای ئامێدی پارێزگای دهۆک بۆردومانکرد و تائێستا زیانەکان نەزانراون.
تا ئێستا زیانە گیانی و مادیەکانی هاوڵاتیان نەزانراوە، بەڵام دڵەڕاوكێ و ترسی زۆری لای دانیشتووانی سنوورەكە دروستكردووە و ئاگر لە بەشێک لە پوش و پاوانی و سەوزایی ناوچەکە کەوتوەتەوە.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلول وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو.