لە قەزای سۆران لە ٢٤ کاتژمێردا ٣٨ کەس تووشووی کۆرۆنا دەبن

قائیمقامیەتی قەزای سۆران رایگەیاند" لە شەو ڕۆژێکدا ٣٨ حاڵەتی نوێی توشبوون بە کۆرۆنا تۆماركراوە". 

کرمانج عیزەت، قایمقامی قەزای سۆران لە هەژماری خۆی لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بڵاویکردەوە" له‌ ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا، ده‌ركه‌وت ٣٨ كه‌سی دیكه‌ له‌ سنووری قه‌زای سۆران تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون".

كۆی توشبوانیش لە قەزای سۆران گەیشتووەتە  هەزار و ٥٧٥ حاڵەت و ٢٨ كەسیش گیانی لە دەستداوە. 


PM:06:48:09/09/2020