ئەمڕۆ لە نزیك گوندێكی چەمچەماڵ تەرمی ئەو دوو كچە کە گومان دەکرێت لەلایەن باوکیەوە کوژرابێت لەلایەن تیمەکانی پۆلیس و ئاسایشی چەمچەماڵەوە دۆزرانەوە.
محەمەد عەبدی بەڕێوەبەری پۆلیسی چەمچەماڵ ڕایگەیاند" لە نزیك گۆڕستانی گوندی برایم ئاغا كە چەند خولەكێك لە چەمچەماڵەوە دوورە، تەرمی دوو كچیان دۆزیوەتەوە".
ماوەی هەفتەیەکە ئەو دوو کچە کە خوشکن دیار نەماون و شایتحاڵەکان دەڵێن لەلایەن باوکیانەوە کوژراون و لەو دەمەوە باوکیان دیار نەماوەو هەڵهاتووە.
وێنەی باوکی دوو کچەکە..