سێ حاڵەتی نوێی مردن بە كۆرۆنا لە باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا تۆمارکرا.
د. جوان مستەفا، ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا راگەیاند" ئەو سێ كەسەی گیانیان لەدەستداوە پێكدێن لە ژنێكی ٥٦ ساڵان لە حەسەكە و پیاوێكی ٤٥ ساڵان لە قامیشلۆ و كچێكی ١٩ ساڵان لە شەبها".
ھاوسەرۆکی دەستە تەندروستی لە بەرێوەبەرایەتی خۆسەر لە باکورو رۆژھەڵاتی سوریا ئاشکراشیکرد: بەگشتی لە باکوور و رۆژهەڵاتی سوریا ٧٨٣ کەس تووشی نەخۆشی و پەتای کۆرۆنا بوون و ٤٥ کەسیش بەهۆی ئەو نەخۆشییەوە گیانیان لە دەستداوە، ٢٣٨ توشبووی کۆرۆناش چاکبونەتەوە.