مه‌لا به‌ختیار: بۆ مادەی 140 ماوەی 8 ساڵه ده‌ستی به‌ده‌ستیمان پێده‌كرێت
ئه‌مڕۆ 31-5 چواره‌مین كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌یی كورد له بڕۆكسلی پایته‌ختی به‌لجیكا ده‌ستی به‌كاره‌كانی كرد‌و له‌و كۆنگره‌یه‌دا مه‌لا به‌ختیار لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی مه‌كته‌بی سیاسی وه‌كو نوێنه‌ری یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان به‌شداری كۆنگره‌كه‌ی كرد‌و وتارێكی پێشكه‌شكرد.
بەپێی هەواڵێكی (pukmedia) له سه‌ره‌تای وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: ئاماده‌بوونی ئێمه له‌سه‌روبه‌ندی 39 ه‌مین ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئاماژه‌یه بۆ ئه‌وه‌ی كه هه‌میشه یه‌كێتی پرسه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی پێش پرسه حزبیه‌كان خستوه‌و وه‌ك و وه‌فدێك به‌شداری ئه‌م كۆنگره‌یه‌مان كرد‌و ئاهه‌نگی یادی دامه‌زراندی یه‌كێتی-مان بۆ هاوڕێیانمان جێهێشت.
راشیگه‌یاند: ئێمه‌ی كورد له باشوری كوردستان به‌پێی ده‌ستورو یاساكانی عیراق مافی خۆمان به‌كارده‌هێنین بۆ به‌رهه‌مهێنانی نه‌وت و وزه به‌غدا خوێندنه‌وه‌یه‌ك ده‌كات بۆ ده‌ستورو ئێمه‌ش خوێندنه‌وه‌یه‌ك به‌ڵام ده‌كرێت گفتوگۆ بكه‌ین رێبكه‌وین و ئێمه سورده‌بین له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی ئه‌م ململانێیه له به‌رژه‌وه‌ندی نه‌ته‌وه‌كه‌مان كۆتایی پێبهێنین و ده‌ستبه‌رداری مافی نه‌ته‌وه‌یی خۆمان نابین و هه‌موو هه‌وڵێكیش ده‌خه‌ینه‌گه‌ڕ بۆ سه‌رخستنی به‌ده‌ستهێنانی ده‌ستكه‌وتووه ئابوریه‌كانمان.
هه‌ر له درێژه‌ی وتاره‌كه‌یدا مه‌لا به‌ختیار ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه ئه‌مساڵ بۆ مادده‌ی 140 ساڵی یه‌كلایكه‌ره‌وه ده‌بێت ئه‌وله‌ویه‌تی ئێمه له گه‌ڵ حكومه‌تی داهاتووی عیراق جێبه‌جێكردنی مادده‌ی 140 ده‌بێت، چونكه 8 ساڵه ده‌ستی به‌ده‌ستیمان پێده‌كرێت، بۆیه ده‌بێت هه‌موو ناوچه دابڕێندراوه‌كان بگه‌ڕێنه‌وه سه‌ر هه‌رێمی كوردستان و ده‌ستور جێبه‌جێده‌كرێت ئه‌گه‌رنا بڕیاری كوردایه‌تی ده‌ده‌ین.
له‌باره‌ی كۆنگره‌ی نه‌ته‌وه‌ی كورد لێپرسراوی ده‌سته‌ی كارگێڕی رایگه‌یاند: ئێمه نه‌گه‌ڕاوینه‌ته‌وه چوارگۆشه‌ی یه‌كه‌م و له پشت په‌رده‌وه گفتوگۆكان به‌رده‌وامه‌و وه‌كو یه‌كێتی له هه‌وڵی گفتوگۆداین له‌گه‌ڵ لایه‌نه‌كانی تردا به‌مه‌به‌ستی به‌ڕێوه‌چوونی ئه‌و گۆنگره‌یه.
له باره‌ی كێشه‌ی كورد له باكورو خۆرئاوای كوردستان مه‌لا به‌ختیار رایگه‌یاند: به‌ڵێن ده‌ده‌ین هاوكاری سه‌رخستنی كێشه‌كانی رۆژئاوای كوردستان بین و له‌و باره‌یه‌وه درێخی ناكه‌ین و كۆڵناده‌ین، هه‌روه‌ها سه‌ره‌رای ره‌خنه‌كانمان و جیاوازیه‌كانمان ئێمه پشتیوانی بێ ته‌مومژی په‌كه‌كه ده‌بین له‌پێناو به‌دیهێنانی مافی چاره‌ی خۆنووسین و رزگاری كوردستان سه‌ركه‌وتنی گه‌وهه‌ری كێشه‌ی كورد له باكوری كوردستان.
PM:02:27:31/05/2014