وادەی بەستنی كۆنگرەی یەكێتی ئاشكرا كرا
سەرکردەیەکی یەکێتیی رایدەگەیەنێت، تاکۆتایی ئەمساڵ کۆنگرە دەبەسترێت، بەڵام بەرەسمی وەدایەک دیاری نەکراوە .
سامان گەرمیانی ئەندامی سەرکردایەتی یەکێتیی نیشتیمانی کوردستان لەبارەی وادەی بەستنی کۆنگرەی یەکێتیی بە (SNN)ی راگەیاند، ھەرچەندە تائێستا بەرەسمی وادەیەک بۆ بەستنی کۆنگرە دیاری نەکراوە، بەڵام تا کۆتایی ئەمساڵ کۆنگرە دەبەسترێتو چاوەڕوانیش دەکریت وادەکە بکەوێتە دوای مانگی نۆی ئەمساڵ .
سەبارەت بەئامادەکارییەکانیش وتی، پێشتر زۆربەی ئامادەکارییەکان بۆ نگرە کراوە، بەڵام بەو پێیەی گۆڕانکاری زۆر لەسەر ئاستی ھەرێمی کوردستانو عیراقیش ھاتۆتە ئاراوەو بابەتێکیشن دەبێت چاوەڕێیان بکەین تا بزانین ئاراستەکانیان بەرەو کوێ ھەنگاو دەنێن، چونکە دەبێت کۆنگرە لەسەر کۆی بارودۆخی عیراقو ناوچەکەو ھەرێمی کوردستان گفتوگۆ بکات، بۆیە چاوەڕێی پێکھێنانی حکومەت دەکەینو ھاوکات پێکھێنانی حکومەتی عیراقیش بەشێک دەبێت لەگفتوگۆکانی ناو کۆنگرە، بەڵام بەدڵنیاییەوە لەمساڵدا یەکێتیی کۆنگرە دەبەستێت.
PM:02:29:31/05/2014