"84%ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم بۆ حكومه‌تی عێراق ده‌بێت"
عه‌بدوڵا گویل سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت ئه‌وان به‌پێی ده‌ستوری عێراق مامه‌ڵه له‌گه‌ڵ فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستان ده‌كه‌ن‌و به‌پێی ئه‌و ده‌ستوره‌ش 84% ی داهاتی نه‌وتی هه‌رێم ده‌درێت به حكومه‌تی عێراق.
به‌پێی هه‌واڵێك كه ئاژانسی ئه‌نادۆڵی توركیا بڵاویكردوه‌ته‌وه، عه‌بدوڵا گویل رایگه‌یاندوه، عێراق نزیكترین دراوسێی توركیایه‌و هه‌ركات ئاڵۆزیه‌ك كه‌وته‌ناو عێراق، راسته‌وخۆ كاریگه‌ری به‌سه‌ر توركیاوه ده‌بێت.
سه‌رۆك كۆماری توركیا ئه‌م وتانه‌ی له‌میانی به‌شداری كردنی له كۆنفرانسێكدا كرد كه له زانكۆی هارڤاردی كه‌نه‌دی له ئه‌مریكا رێكخرابو، چه‌ندین دیپلۆماتكار‌و لێپرسراوانی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی كۆشكی سپی ئاماده‌ی بون.
وه‌ك ئاژانسه توركییه‌كه نوسیویه‌تی، له وه‌ڵامی پرسیارێكدا سه‌باره‌ت به په‌یوه‌ندی توركیا‌و هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ حكومه‌تی ناوه‌ندی عێراق، گویل وتویه‌تی"له عێراقدا به‌هۆی نه‌بونی سه‌قامگیری سیاسی، تائێستا نه‌توانراوه هه‌ندێ یاسای بنه‌ڕه‌تی له په‌رله‌مان په‌سه‌ند بكرێ. بۆ نمونه یاسای نه‌وت‌و غاز".
سه‌باره‌ت به فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێمی كوردستانیش سه‌رۆك كۆماری توركیا ده‌ڵێت"توركیا له‌گه‌ڵ ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستانی عێراق، هه‌وڵی ره‌وانه‌كردنی ئه‌و نه‌وت و گازه ده‌دات بۆ ناو ئه‌وروپا. له‌م نێوه‌نده‌دا، ده‌ستوری عێراق په‌یڕه‌و ده‌كرێ، به پێێ ده‌ستوری عێراقی حكومه‌تی ناوه‌ندی 84% ی داهاتی نه‌وته‌كه ده‌بات و ئه‌وه‌ی دیكه‌ش بۆ ئیداره‌ی هه‌رێمی كوردستان ده‌بێ، واته به‌هیچ جۆرێ ده‌ستوری عێراقی پێشێل نه‌كراوه."
PM:04:25:31/05/2014