كەجەكە: خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی تەنیا رێگایه
کۆما جڤاکێن کوردستان KCK رایگه‌یاند که چاوه‌روانی کردن له AKP به‌تایبه‌ت بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و دیموکراتیبوونی تورکیا خه‌فڵه‌ته و بۆ ئازادی گه‌لی کورد جگه له بنیادنانی خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی هیچ رێگایه‌کی تر نه‌ماوه .
بەپێی هەواڵێكی فورات نیوز، هاوسه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK به‌بۆنه‌ی 11مین ساڵوه‌گه‌ری هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێری 1ی حوزه‌یرانی 2004 لێدوانێکی نوسراوی بڵاوکرده‌وه و تیایدا گه‌شه‌سه‌ندنه‌کانی 1ی حوزیرانی 2004 هه‌تا ئێستای هه‌ڵسه‌گاندووه و رایده‌گه‌یه‌نێت که سه‌ره‌ڕای نیازپاکی گه‌لی کورد ، ده‌سه‌لاتداری AKP و ده‌وڵه‌تی تورک هیچ هه‌وڵدانێکیان بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و دیموکراتیبوونی تورکیا نه‌خسته‌گه‌ڕ .
هاوسه‌رۆکایه‌تی ده‌سته‌ی به‌رێوه‌به‌ری KCK ده‌ستنیشانی ده‌کات که له‌به‌رامبه‌ر هه‌موو جۆره ئاماده‌کاریه‌کی شه‌ڕی چه‌په‌ڵی AKP ته‌ڤگه‌ر و گه‌لی کورد بێ ده‌نگ نابن و جگه‌له تێکۆشان بۆ خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی هیچ رێگایه‌کی تر نه‌ماوه .
لێدوانی KCK به‌و شێوه‌یه به‌رده‌وام ده‌کات :" ئێمه پێ ده‌نێینه 11مین ساڵوه‌گه‌ری هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێری مێژووی 1ی حوزه‌یرانی 2004 . به‌رێزه‌وه یادی هه‌موو شه‌هیدان ده‌که‌ینه‌وه و په‌یمانی به‌هێزکردنی تێکۆشان دووپاتده‌که‌ینه‌وه ."
" هه‌ڵمه‌تی 1ی حوزه‌یرانی 2004 به‌قه‌ده‌ر هه‌ڵمه‌تی مێژووی 15ی ته‌باخ گرنگه . هه‌تا وه‌کو هه‌موومان به‌ته‌واوی له‌هه‌ڵمه‌تی 1ی حوزه‌یران تێنه‌گه‌ین ، ناتوانین حه‌قیقه‌تی شه‌ڕی ده‌رونی و سایکۆلۆژی AKP تێبگه‌ین. هه‌ڵمه‌تی 1ی حوزه‌یران له 5مین ساڵوه‌گه‌ری گه‌له‌کۆمه‌ی سه‌ر رێبه‌ری گه‌لی کورد ده‌ستی پێ‌کرد . رێبه‌ر ئاپۆ له‌ساڵی 1988 دا له‌رۆژی 1ی ئه‌یلول رۆژی ئاشتی جیهان له‌سه‌ر پێداگری ده‌وڵه‌تی تورک ئاگربه‌ستی راگه‌یاند . به‌ڵام هێزه ناوده‌وڵه‌تییه‌کان و ده‌وڵه‌تی تورک وه‌ک وه‌ڵامێک له‌دژی سه‌رۆکایه‌تییمان گه‌له‌کۆمه‌یان ئه‌نجامدا . سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌ش رێبه‌ر ئاپۆ له‌ئیمراڵی دیالۆگی ده‌ست پێ‌کرد و ئاگربه‌ستی به‌رده‌وام کرد .
گه‌لی کورد پێداگری له‌سه‌ر چاره‌سه‌ری کرد . هه‌م له ئه‌وروپا و هه‌میش له‌چیاکانی کوردستان گروپی ئاشتی چوون و فیداکارییه‌کی مه‌زنیان کرد . بۆچوونه‌کانی خۆیان خسته‌روو . راگه‌یه‌ندرا که ده‌بێت گه‌لی کورد وه‌ک نه‌ته‌وه‌یه‌ک خۆی به‌رێوه‌ببات ، خۆبه‌رێوه‌به‌ری دیموکراتی و تورکیایه‌کی دیموکراتی به‌بنه‌ما بگیردرێت ."
" له‌ماوه‌ی پرۆسه‌که‌دا ته‌ڤگه‌ره‌مان له‌وچوارچێوه‌ی ئاگربه‌ست هه‌ڵسوکه‌وتی کرد . ئه‌وه‌ی که‌وته سه‌رشانمان جێ به‌جێ کرا ، پرۆسه‌که تاک لایه‌نی به‌رێوه‌چوو ، ئه‌مه‌ش بۆ چاره‌سه‌ری ده‌رفه‌تێکی مه‌زنی خوڵقاند . به‌ڵام دوای مردنی ئه‌جه‌وید ، AKP ئه‌مه‌ی وه‌ک ده‌فه‌ت بینی و به‌ئیجابی نزیک نه‌بووه‌وه . هه‌نگاونانی ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان و سه‌رۆکایه‌تییمان وه‌ک بێزارییه‌ک بۆخۆی بینی . له‌ناو ته‌ڤگه‌رکه‌شمان نزیکایه‌تی ته‌سفیه‌کار پیشتگیری به‌وان دا و به‌گوێره‌ی ئه‌مه حیسابیان کرد ، له‌شوێنی ئه‌وه‌ی بۆ چاره‌سه‌ری هه‌نگاوبنرێت ، له‌ناو ئاماده‌کاری شه‌ڕدا جێگایان گرت . گروپه‌کانی ئاشتی خرانه زیندانه‌کانه‌وه . رێگایان له‌به‌رده‌م سیاسه‌تی دیموکراتی گرت . ئۆپه‌راسیۆنی ده‌ستبه‌سه‌رکردن و قڕکردن به‌رێوه‌چوون ."
" بۆیه ئه‌و پرۆسه‌ی ئێستا بۆ گه‌له‌که‌مان و ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان زۆر گرنگه ، ئه‌وه‌ی له‌سه‌ر گه‌له‌که‌مان فه‌رزده‌کرێت جیا له ته‌سفیه و ته‌سلمیه‌ت شتێکی تر نیه . سیاسه‌تی هێزه ناونه‌ته‌وه‌ییه‌کان و پیلانگێری AKP ئاسته‌نگی بۆ ئێمه دروست کردووه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش ئێمه بینیمان به‌رێوه‌بردنی پرۆسه‌که به‌شێوه‌یه‌کی تاک لایه‌نی هه‌ڵه‌یه و بۆ پاراستنی هه‌بوونی خۆمان ، سه‌رله‌نوێ هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێری خۆمان ده‌ستپێده‌که‌ینه‌وه . له‌به‌ر ئه‌وه‌ش هه‌ڵمه‌تی شۆرشگێری 1ی حوزه‌یران وه‌ک گورزێکی مردن بوو له AKP درا . له‌ئه‌نجامی تێکۆشانی مه‌زنی شه‌هیده‌کانمان ئه‌مرۆ تێکۆشانی ئازادی گه‌لی کورد مه‌زن بووه و گه‌یشتۆته ئاستێکی به‌هێز ."
" ده‌وڵه‌تی تورک ته‌نیا به سیاسه‌ته چه‌په‌ڵه‌کانی نه‌وه‌ستا ، له‌ساڵی 2009 له‌دژی گروپه‌کانی ئاشتی هه‌م ئه‌وانه‌ی له‌ئه‌ورپا و هه‌میش ئه‌وانه‌ی له‌چیاکانی کوردستان چووبوون به‌هه‌مان شێوه‌یه و هه‌مان نزیکایه‌تی نیشاندا . له2010 دا جارێکی تر ئاگربه‌ستمان راگه‌یاند و به‌لام ئه‌وان له‌گه‌ڵ دیداره‌کانی ئۆسلۆ شه‌ڕیان ده‌ستپێکرد ."
له‌ئه‌نجامی چاوپێکه‌وتن و دیالۆگ که رێبه‌ری گه‌لی کورد عه‌بدوڵڵا ئۆجالان له‌گه‌ڵ ده‌وڵه‌ت ئه‌نجامیدا له نه‌ورۆزی 2013 دا هه‌نگاوێکی مێژووی ده‌ستی پێ‌کرد و له‌به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌شدا راگه‌یه‌ندرا که له‌گه‌ڵ AKP چاوپێکه‌وتن بۆ چاره‌سه‌ری ده‌ستپێده‌کات . به‌لام به‌داخه‌وه فیداکاری ته‌ڤگه‌ره‌که‌مان دیسان بێ وه‌ڵام مایه‌وه . به‌رده‌وام هه‌وڵیاندا ئێمه سه‌رقاڵ بکه‌ن و له‌شوێنی چاره‌سه‌ری ، له‌ناوبردنی PKK یان کرده ئامانج . AKP له‌دژی رایگشتی وه‌ک ئه‌وه‌ی که کێشه‌ی کورد چاره‌سه‌ر ده‌کات خۆی نیشاندا و به‌پیلانگێری پروپاگه‌نده‌ی کرد . قۆناخی ئاگربه‌ستی وه‌ک ده‌رفه‌تێک بۆخۆی به‌کارهێنا و له‌کوردستان ده‌ستی کرد به دروستکردنی سه‌ربازگه‌ی نوێ . له‌ساڵانی (1990)یش به‌هه‌مان شێوه گروپی شه‌ڕ و تیمه‌تایبه‌ته‌کانی ره‌وانه‌ی کوردستان کران ، له‌هه‌موو شوێنێک به‌نداوی دروست کران و هه‌وڵیاندا خۆیان بگه‌یه‌ننه هه‌موو شوێنه‌کانی کوردستان ."
"ئۆپه‌راسیۆنی قڕکردنی سیاسی‌یان په‌ره‌پێداون و زیندانه‌کانیان پڕکردووه له سیاسه‌تمه‌دارانی کورد . تائێستاش له‌زیندانه‌کاندان . ئامانجیان ئه‌وه‌بوو که ته‌ڤگه‌ری ئازادی گه‌لی کورد له‌ناوببه‌ن . هه‌روه‌ها له‌لایه‌کی دیکه‌ش داعش و ئه‌لنوسریان له‌دژی رۆژئاوای کوردستان به‌کارهێنان ."
" هیچ نیازێکی AKP بۆ چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌ی کورد و دیموکراتیبوونی تورکیا نیه . له‌سه‌رووی هه‌موویانه‌وه ئامانجی سه‌ره‌کیان ئه‌وه‌یه شۆرشی گه‌لی کورد له‌رۆژئاوای کوردستان و ده‌سکه‌وته‌کانی گه‌لی کورد له‌ناوببه‌ن و پرۆسه‌یه‌کی نوێی شه‌ڕ ده‌سپێبکه‌ن . AKP واز له زهنیه‌تی خۆی ناهێنێت . رێبازی فاشیستانه‌ی خۆی له‌هه‌موو کاتێکدا به‌رده‌وام کردووه . له‌سه‌رهه‌ڵدانه‌کانی گه‌زی و ته‌قسیم جارێکی تر ئه‌و زهنیه‌ته‌ی خۆی نیشاندا . دوایین جار له‌ئۆک مه‌یدان له‌دژی هاوڵاتیانی عه‌له‌وی به‌هه‌مان شێوه . بۆ چاره‌سه‌ری کێشه‌ی کورد و دیموکراتیبوونی تورکیا ده‌بێت هیچ کاتێک چاوه‌روانی AKP نه‌کرێت ."
" ئێمه وه‌ک ته‌ڤگه‌ر و گه‌ل هیچ کاتێک له‌به‌رامبه‌ر ئاماده‌کارییه‌کانی شه‌ڕی چه‌په‌ڵی AKP بێ ده‌نگ نابین . ده‌بێت هه‌ڵمه‌تی 1ی حوزه‌یران به‌رۆحێکی سه‌رهه‌ڵدان ئاسا پێشوازی لێبکرێت و بانگه‌وازی له‌هه‌موو شۆرشگێرانی تورک ، هێزه سۆسیالیسته‌کان ، عه‌له‌وی ، ره‌نجده‌ران ، گه‌نجان و ژێرده‌ستان ده‌که‌ین که تێکۆشانی خۆیان به‌هێز بکه‌ن ."
PM:06:07:31/05/2014