بە بیانوی بوونی هێزی كوردی لە شاخەكانی ناوچەی مەریوان لە ڕۆژهەڵاتی كوردستان، كۆماری ئیسلامی ئێران چەكدارێكی زۆری ڕەوانەی ئەو ناوچانە كردوە.
ماڵپەڕی فرات نیوز بڵاویكردۆتەوە "رژێمی ئێران ژمارەیەكی بەرچاو هێزی سەربازی بەبیانوی هەبوونی هێزەكانی كوردی دژ بە ڕژێمی ئێران لە شاخەكانی ناوچەی مەریوان، ڕەوانەی ناوچە سنوریەكان كردوەو ئەوەش ترسو دڵەڕاوكێیەكی زۆری لای هاوڵاتیانی دەڤەرەكە درووست كردووە".
بەپێی زانیاریەكانی ماڵپەڕەكە، هێزەكانی ئێران لە ناوچەی (سارال)ی سەربە شاری مەریوان فشاریان خستووەتە سەر خەڵكو وتویانە "نابێت هیچ كەسێك بچێتە شاخەكانی ناوچە سنورییەكان، چونكە بڕیاریان پێدراوە كە هەرێمەكە تۆپباران بكەن".