بێشکچی لەلایەن پەرلەمانی كوردستانەوە خەڵات كرا
ئیسماعیل بێشکچی سەردانی پەرلەمانی کوردستان دەکات و وەک رێزلێنانێك بۆ هاوخەمی دۆزی کورد، لەلایەن سەرۆکی پەرلەمانی کوردستانەوە خەڵاتی رێزلێنانی پێدەبەخشرێت.
ئەمڕۆ یوسف محه‌مه‌د سادق، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان به ئاماده‌بونی جه‌عفه‌ر ئیمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان و فه‌خره‌دین قادر، سكرتێری په‌رله‌مان، لە بینای پەرلەمان، پێشوازیكرد له د. ئیسماعیل بێشكچی، نوسه‌ر و رۆشنبیری دیاری تورك.
سەرۆکی پەرلەمان، هه‌نگاوه‌كانی پڕۆسه‌ی ئاشتی له كوردستانی باكور به به‌رهه‌می بیركردنه‌وه و نوسینه‌كانی بێشكچی له قه‌ڵه‌مدا، هاوکات لە بەرامبەر هەڵوێستە مرۆییەکانی ناوبراویشدا بەتایبەت پشتیوانیە راستەقینەکانی لە مافه ره‌واكانی گه‌لی كورد، خەڵاتی رێزلێنانی پێبەخشی.
لە بەرامبەریشدا د.ئیسماعیل بێشکچی، سوپاسی ئەو هەڵوێستەی سەرۆکی پەرلەمانی کرد و خۆشحاڵی خۆی دەربڕی وتی: "شه‌ره‌فێكی گه‌وره‌یه ئه‌مڕۆ من له په‌رله‌مانی كوردستان‌م، چونكه په‌رله‌مان سیمبولی نه‌ته‌وه‌یی كورده له هه‌رێمی كوردستان."
خ
ۆشحاڵی خۆیشی بۆ پێشكه‌وتن و به‌ره‌وپێشچونی لایه‌نه جیاوازه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ده‌ربڕی، به‌تایبه‌تیش له بواره‌كانی وزه و ئابوری و گه‌شتوگوزاردا، بێشکچی هیواشی خواست؛ له قۆناغی بونیادنانی ئابوری كوردستاندا ته‌نها پشت به وزه نه‌به‌ستێت، به‌ڵكو زانسته مرۆییه‌كان شان به‌شانی وزه رۆڵی هه‌بێت له پێشخستنی ژێرخانی ئابوری و فه‌رهه‌نگی كوردستاندا.
PM:04:55:01/06/2014