پۆلیسی ڕاپەڕین رایدەگەیەنێت" ئه‌مڕۆ تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە كە شوێنەواری فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە".
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ڕاپەڕین بڵاویكرده‌وه، پێش نیوەڕۆی ئەمڕۆ کاتژمێر ۱۱:٤٥ خولەك تەرمی کەسێک گەیەندرایە پزیشکی دادوەری ڕانیە بەناوی (ق، ع، ف) تەمەن (٤٩) ساڵ لەڕەگەزی نێر پیشە(پ، م )دانیشتوی کۆمەڵگەی شکارتەی سەر بە ناحیەی بێتواتەی سەر بە قەزای ڕانیە کە شوێنەواری برینی فیشەک بەسەر جەستەیەوە هەبووە دوای ئەنجامدانی توێکاری لە پزیشکی دادوەری ڕانیە تەرمی ناوبراو ڕادەستی کەس و کاری کرایەوە.
پۆلیسی راپه‌ڕین راشیگه‌یاندووە" به‌گوێره‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ره‌تاییه‌كان "ڕوداوه‌كه خۆكوژی" بوه، به‌وته‌ی كه‌س و كاری ناوبراو نه‌خۆشی ده‌رونی هه‌بوه، دۆسیه‌ی لێكۆڵینه‌وه بۆ ڕودواكه كرایه‌وه، به مه‌به‌ستی هۆكاری ڕاسته‌قینه‌ی ڕوداوه‌كه و لێكۆڵینه‌وه له‌وباره‌یه‌وه به‌رده‌وامه".