حكومه‌تی هه‌رێم: نه‌وتی هه‌رێم به نرخ و سیسته‌می بازاڕە جیهانییه‌كان فرۆشراوه
هاوكات له‌گه‌ڵ هه‌ڕه‌شه‌كانی حكومه‌تی به‌غدا وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ڕایگه‌یاند ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم ره‌وانه‌ی توركیای كردووه به نرخ و سیسته‌می بازاڕییه جیهانییه‌كان فرۆشراوه.
سه‌فین دزه‌یی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، لەلێدوانێك بۆ KNN رایگه‌یاند ئه‌و نه‌وته‌ی كه هه‌رێم ره‌وانه‌ی توركیای كردووه، به نرخ و سیستمی بازاڕه جیهانیه‌كان فرۆشراوه‌و لایه‌نی نهكنیكی گواستنه‌وه‌شی په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه نیه، ده‌شڵێت، له هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن و رۆژی چوار شه‌ممه‌ش نێچیرڤان بارزانی داهاته‌كه‌ی له په‌رله‌مان ئاشكرا ده‌كات.
سه‌فین دزه‌یی وتیشی: ئه‌و نه‌وته‌ی هه‌رێم كه ماوه‌ی چه‌ند مانگێكه ره‌وانه‌ی توركیا كراوه‌و له رۆژی 22 ی مانگی رابردوه‌وه ده‌ست به فرۆشتنی كراوه، به نرخ و سیستمی بازاڕه جیهانیه‌كان فرۆشراوه.
ئاماژەی بەوەشدا له‌دوای فرۆشتنی نه‌وته‌كه، لایه‌نی ته‌كنیكی گواستنه‌وه‌ی ئه‌و نه‌وته په‌یوه‌ندی به هه‌رێمه‌وه نامێنێت.
سه‌فین دزه‌یی وتی، رۆژی چوار شه‌ممه‌ی داهاتوو نێچیرڤان بارزانی له په‌رله‌مانی كوردستان له‌گه‌ڵ سه‌رۆكایه‌تی په‌رله‌مان و سه‌رۆكی فراكسیۆنه‌كان كۆده‌بێته‌وه‌و چۆنێتی و بڕو داهاتی نه‌وته فرۆشراوه‌كه ئاشكرا ده‌كات.
جهخیتشیكردهوه له‌وه‌ی كه هه‌رێم له‌سه‌ر هه‌نارده‌كردن و فرۆشتنی نه‌وتی هه‌رێم به‌رده‌وام ده‌بن.
ده‌شڵێ: ماوه‌ی 90 ساڵه نه‌وتی ئه‌م وڵاته به‌تاڵان ده‌برێت و بۆ دژایه‌تیكردنی كورد به‌كاردێت، بۆیه ئێستا به‌مافی خۆمانی ده‌زانین خۆمان نه‌وتی خۆمان بفرۆشین.
ئه‌م لێدوانه‌ی دزه‌یی له‌كاتێكدایه كه حكومه‌تی عیراق هه‌ڕه‌شه‌ی گرتنه‌به‌ری رێوشوێنی یاسایی دژی ئه‌و كه‌س و كۆمپانیایانه كرد كه نه‌وتی هه‌نارده‌كراوی هه‌رێمی كوردستان له توركیا ده‌كڕن.
PM:10:38:01/06/2014