به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌کان BDP له نۆڕشین (5) هه‌زار و (462) ده‌نگی به‌ده‌ستهێناوه و AKP ش ( 4 )هه‌زار و (180) ده‌نگی به‌ده‌ستپێناوه . به‌و شێوه‌یه BDP سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا .
له‌ناوچه‌ی نۆرشینی سه‌ربه شاری به‌دلیس که هه‌ڵبژاردنه هه‌رێمییه‌کان ئه‌مرۆ دووباره کرانه‌وه سه‌رجه‌م سندوقه‌کانی ده‌نگدان هه‌ژمارکران . به‌گوێره‌ی ئه‌نجامه نافه‌رمییه‌کانیش له (44) سندوق BDP توانیویه‌تی (5) هه‌زار و (462) ده‌نگ و AKP ش (4) هه‌زار و (282) ده‌نگ به‌ده‌ستبهێنن .
فرات نیوز بڵاویکردۆته‌وه به‌و شێوه‌یه BDP سه‌رکه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ئێستاش هاوڵاتیان له‌سه‌ر رێگای موش ــ به‌دلیس ئاهه‌نگی سه‌رکه‌وتن ده‌گێرن.