"ئه‌گه‌ری زۆره‌ هەفتەی داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگاته‌ ‏هەرێم"

ئەندامێکی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق ڕایده‌گه‌یه‌نێت" ئه‌گه‌ری زۆره‌ هەفتەی داهاتوو پاره‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران بگاته‌ ‏هەرێمی کوردستان". 

 

هۆشیار عەبدوڵڵا، ئەندامی لیژنەی دارایی له‌ پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند" ئه‌گه‌ری زۆر هه‌یه هەفتەی داهاتوو پشكی ٣٢٠ ملیار دینارەكەی بەغداد بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دەگاتە ‏هەرێمی كوردستان".

 

وتیشی" لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی خۆی، عێراق پشكی ‏هەرێمی كوردستانیش دەنێرێت". 

 

پێشتر حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدابوو بۆ ئەو سێ مانگەی بەپێی رێککەوتنی هەولێر و بەغدا ٣٢٠ ملیار بۆ هەرێمی کوردستان دێت، مووچە بە لێبڕینی ٢١% دابەش بکات، بەڵام بەپێی بڕیارێکی وەزارەتی دارایی هەرێم ئەم مانگە بە لێبڕینی ١٨% مووچەی مانگی ٤ی فەرمانبەران دابەشدەکرێت. 




AM:12:00:02/10/2020