وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئاگادار دەکاتەوە
لەم هەفتەیەوە دەرچوانى قۆناغى دوانزەى ئامادەیى دەتوانن وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) لە خوێندنگەکانیان وەربگرنەوە.
عەباس ئەکرەم وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى ڕایگەیاند" دواى هەوڵەکانى بەڕێوەبەرایەتى گشتى خوێندن و پلاندانان و بەدواداچون لە وەزارەت و ناوەندى وەرگرتنى خوێندکاران، وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم) بۆ سەرجەم دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى ئامادەکرا و هەر دوێنێش ڕهوانهی وەزارەتى پەروەردە كرا".
وتهبێژی وهزارهتی خوێندنی باڵا و توێژینهوهی زانستی داوا لە دەرچوانى پۆلی دوانزەى ئامادەیى دەکات لەم هەفتەیەوە دەتوانن سەردانى خوێندنگەکانیان بکەن بۆ وهرگرتنهوهی وشهی تێپهڕو نهێنی (پاسۆرد و یوزهرنهیم)، وتیشی پێویستە دەرچوان بەباشى پاسۆرد و یوزەرنەیمەکانیان بپارێزن، چونکە دواتر لەڕێگەى ئهو (پاسۆرد و یوزەرنەیم)ه دەتوانن (زانکۆلاین) پڕبکەنەوە.
لەبارەى کاراکردنى زانکۆلاین بۆ دەرچوانى دوانزەى ئامادەیى، وتەبێژى وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى وتی" لە چەند رۆژى داهاتو زانکۆلاین بۆ دەرچوان کارا دەکرێت و پێش کاراکردنیشى لە ڕاگەیەنراوێکى رۆژنامەوانیدا وردەکارییەکەى بۆ دەرچوان دەخرێتەڕوو".
PM:12:55:03/10/2020