توركیا چەند ناوچەیەكی هەرێم تۆپباران دەكات

تۆپخانەكانی سوپای توركیا ئەمرۆ دوشەممە چەندین گوندنی قەزای زاخۆیان تۆپباران كردوە كە تا ئێستاش بەردەوامە.

لەمبارەیەوە تارق عیسمەت، موختاری گوندی نزدورێ،  بە رووداوی راگەیاند: "تۆپهاوێژەكانی سوپای توركیا گوندەكانی سیلێ، ئێكمال و نزدورێیان لە گەلی نزدۆرێ تۆپباران كردووە، تۆپبارانەكە تاوەكو ئێستا بەردەوامەو زیاتر لە 7 گولە تۆپ ئاڕاستەی گەلی نزدۆرێ كراون.

موختاری گوندی نزدورێ سەبارەت بە زیانەكانی تۆپبارانەكە رایگەیاند "بەهۆی ئەوەی زۆربەی دانیشتووانی ئەو سێ گوندە لە دەرەوەی گوندەكانیان بوونە، تاوەكو ئێستا هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە".




PM:02:20:02/06/2014