سەرەکی
هەواڵ
کوردستانی
عیراقی
جیهانی
وەرزش
راپۆرت
چاوپێکەوتن
بەرنامەکانی تیڤی
گفتوگۆی سپی
فۆکەس
کوولتور
ئەستێرەکان
کەشوهەوا
وتار
سایتەکان
هەمەرەنگ
دۆکۆمێنت
تەندروستی
LIFESTYLE
کولتوور
گەلەری
کلیپ
ڤیدیۆ
گۆڤار
پارێزگاری سلێمانی: لە ٢٠١٤ ەوە هیچ بودجەیەک بۆ پرۆژەکانی سلێمانی خەرجنەکراوە
پارێزگاری سلێمانی، د. هەڤاڵ ئەبوبەکرد دەربارەی بودجەی پەرەپێدانی پارێزگاکان دەڵێت " لە (2014)وە هیچ بودجەیەک بۆ پڕۆژەکانی سلێمانی خەرج نەکراوە، بەڵام سەدان گرفتمان چارەسەر کردوە و ماستەر پلانی سلێمانیمان تەواو کردوە، داوامان کردوە ماستەر پلان بۆ هەڵەبجەو بۆ پێنجوێن بکرێت".
د. هەڤاڵ ئەبوبەکر پارێزگاری سلێمانی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ رادیۆی گۆڕان، دەڵێت " دابەشنەکردنی زەوی لە ماوەی رابردوودا لە لایەن حکومەتەوە، بۆتە هۆی داگیرکاریی و قۆرخکارییەکی بەرفراوان لە سنوری سلێمانی، بۆئەو مەبەستەش داوامان کردووە حکومەت دابەشکردنی زەوی دەستپێبکاتەوە".
هەروەها دەشڵێت " لەساڵی (2005)ەوە دابەشکردنی زەوی بەفەرمی لەلایەن حکومەتەوە راگیراوە، لەبەرامبەردا بە نرخێکی زۆر رەمزی یان بێبەرامبەر زەوی دەدرێتە وەبەرهێنەران بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکانیان، لەسەر ئەو بابەتەش تا ئێستا چەندین جار داوایان لە حکومەت کردووە دەسەڵاتی دابەشکردنی زەوی بداتە پارێزگارەکان بۆئەوەی بە هەماهەنگی لەگەڵ شارەوانیدا زەوی بەسەر کەسانی شیاودا دابەشبکرێت".
هەڤاڵ ئەبوبەکر وتیشی "لە (2012)وە (55) گوند کەوتونەتە سنوری ماستەرپلانی شارەوانییەوە دەبوو تاپۆبکرێن، بەڵام تا ئێستا نەکراون، بۆیە لە ئێساتادا سەرقاڵی ئەوەین ئەو یاسایە جێبەجێ بکەین کە لە پەرلەمان دەرچوە، بەپێی یاسایەکەش بەدەر لەو (55) گوندە، ئەو زەوییانەی پێش 2018 کرابن بە فۆڕم، تاپۆ دەکرێن، هەروەها لەڕێی دەستەی وەبەرهێنانەوە کارمان بۆ ئەوە کردوە چین و توێژەکان لە یەکەی نیشتەجێبون بێبەش نەبن، کارمان کردوە بۆ ئەوەی فەرمانبەرانی دەوڵەت بە قەرزی درێژخایەن و قیستێکی گونجاو ببنە خاوەنی یەکەی نیشتەجێبون".
لەبارەی قاچاخچێتی لە مەرزەکانی سنوری پارێزگای سلێمانی، هەڤاڵ ئەبوبەکر وتی، دەسەڵاتی مەرزەکان بە یاسا لای پارێزگارەکان نیە، فەرمان و بەرپرسیارێتی و داهاتیان بۆ فەرمانگە و وەزارەتەکانی خۆیانە، قەناعەتمان بە حکومەت کردوە ئەگەر دەسەڵاتمان بداتێ و داهاتمان زیاتر بێت ئەوا کاری زۆر زیاتر دەکەین و داهات و قازانجی فەرمانگەکان بۆ خودی پارێزگاکان خەرج دەکرێنەوە.
PM:02:50:05/10/2020
پارێزگاری سلێمانی
بودجە
زەویو زار
سەنتەری نێودەوڵەتی فەلەکناسی دوو ئەگەر بۆ یەکەم ڕۆژی جەژن ئاشکرا دەکات
بۆیەکەمجار ژنێک توانی لە تەمەنی ٦٠ ساڵیدا نازناوی شاجوانی ئەرجەنتین بەدەستبهێنێت
هۆکاری گریانە سەرنجڕاکێشەکەی رۆناڵدۆ چی بوو؟
ئەستێرەکان
وێنە.. خانمە ئەکتەرێک لە تەمەنی ٣٨ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد
ڤیدیۆ.. كەویار گۆرانییەكی هونەرمەند حەمە جەزا دەڵێتەوە
وێنە.. هەیفا وەهبی لەسەر فەرشی سوری فێستیڤاڵی فیلمی كان جیاواز دەرکەوت
وێنە.. دۆخی تەندروستی هونەرمەندێکی بەناوبانگ تێكدەچێت
ڤیدیۆ.. تارا جاف لەگەڵ هونەرمەندێک دەردەکەوێت
Spee Media