کارەباى سلێمانى نرخی ئەمپێری موەلیدە ئەهلیەكان بۆ مانگی رابردوو دیارى دەکات

کارەباى سلێمانى رایدەگەیەنێت" بۆ مانگى رابردوو نرخى ئەمپێرێک کارەباى مۆلیدە لە نێوان سێ هەزار و (500) بۆ چوار هەزار و (500) دینار دەبێت".

 

لە ڕاگەیەندراوێکدا بەڕێوەبەرایەتی گشتی كارەبای سلێمانی ڕایگەیاندووە" لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌ كوبوونه‌وه‌یه‌كدا كه‌ له‌ قائیمقامیه‌تی قه‌زای ناوه‌ندی سلێمانی به‌ڕێوه‌چوو، به‌ گوێره‌ی نرخی گازوایل نرخی سه‌عاتێك ئه‌مپێری موه‌لیده‌ به‌ (34) سی و چوار دیناره‌ بۆ مانگی 9 (ئه‌یلول) دیاریكرا، كه‌به‌ تێكڕایی موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان له‌نێوان (100) بۆ (130) سه‌عات كاریان كردوه‌، به‌مه‌ش نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌با له‌نێوان سێ هه‌زار و (500) دینار چوار هه‌زار و (500) دیناردا ده‌بێت".

 

ئەوەشی خستەڕوو: بەپێی پێدان و دابینكردنی كارەبا بۆ هاوڵاتیان لەلایەن موەلیدە ئەهلییكانەوه،‌ نرخی ئەمپێڕێك كارەبا لە گەڕەكێك بۆ گەرەكێكی دیكە جیاواز دەبێت.

 

سه‌باره‌ت به‌به‌رنامه‌ی كاركردنی موه‌لیده‌كان بۆ مانگی 10 (تشرینی یه‌كه‌م) هه‌ركاتێك كاره‌بای نیشتمانی كوژایه‌وه‌ پێویسته‌ موه‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان كاره‌با بۆ هاووڵاتیان دابینبكه‌ن‌، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌شدا ئه‌و خاڵه‌ دوپاتكرایه‌وه‌، كه‌ پێویسته‌ پاش كوژانه‌وه‌ی كاره‌بای نیشتمانی (10) خوله‌ك زیاتر به‌سه‌ر كارپێكردنی موه‌لیده‌ تێنه‌په‌ڕێت، به‌پێچه‌وانه‌وه‌، سه‌رپێچیكار روبه‌ڕوی یاسا ده‌كرێته‌وه‌.




PM:02:02:06/10/2020