نرخی دۆلاری ئەمریکی زیاتر بەرزبووەوە

ئێوارەی ئەمڕۆ سێشەممە نرخی دۆلاری ئەمریکی لەکاتی داخستنی بازاڕەکانی هەرێمی كوردستان بە بەراورد بە بەیانی ئەمڕۆ بەرزبونەوەی زیاتری تۆمار كرد.

 

ئێوارەی ئەمڕۆ نرخی‌ ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی  لە بازاڕەكانی‌ ئاڵوگۆڕی‌ دراودا بەرامبەر بە دیناری‌ عێراقی‌ لە هەرێمی‌ كوردستان بە ١٢٣ هەزارو ٨٥٠ دینار بوو. 

بەرزبوونەوەی نرخی دۆلار لەکاتێکدایە، کە بەیانی ئەمڕۆ خاوەنی نووسینگەی قەڵای پشدەر، ئەحمەد رەشید لە بازاڕی دراوی شاری سلێمانی بە "سپی" راگەیاند" کە نرخی ١٠٠ دۆلار بە ١٢٣ هەزارو ٧٠٠ دینار لە بازاڕی شاری سلێمانی مامەڵەی پێوەدەکرێت".




PM:06:25:06/10/2020