فڕۆكە جەنگییەكانی توركیا بۆردومانی دوو چیای سنووری ئامێدیان كرد لە پارێزگای دهۆك.
بەپێی زانیارییەکانی "سپی"، فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا ئەمڕۆ هەینی بەشێوەیەکی چڕ بۆ ماوەی كەمتر لە ١٥ خولەك سێ جار چیای كۆرەژار و دەرەجێی لە سنووری قەزای ئامێدی سەر بە پارێزگای دهۆك بۆردومانكرد.
لە ئەنجامی بۆردمانەکە ئاگر لە بەشێک لە پووش و پاوان و سەوزایی ناوچەکە کەوتوەتەوە، هاوکات لە بەر نزیكی شوێنی بۆردومانەكە شێلادزێ و دەوروبەری ھەژاندووە و ترسێكی زۆر لەلای دانیشتوانی سنوورەکە دروستكردووە.
ڕۆژی یەکشەممە ٦ی ئەیلول وەزارەتی بەرگری توركیا بە فەرمی رایگەیاند، ئۆپراسیۆنی زەمینیان لە سنوری هەرێمی كوردستان كۆتایی پێهێناوە كە ئۆپراسیۆنەكەیان بە ناوی (چنگی پڵنگ) ناوهێنابوو لە رۆژی ١٧ی حوزەیرانەوە دەستی پێكردبوو.