ئەمڕۆ شەممە ماڵپەڕی زانکۆلاین کاراکرا و خوێندكارانی پۆلی ١٢ی ئامادەیی دەتوانن لەو رێگەیەوە فۆڕمی وەرگرتن لە زانکۆ و پەیمانگەکان پڕبکەنەوە.
وەزارەتی خوێندنی باڵا سیستمی زانکۆلاینی کارا کرد و رایدەگەیەنێت" لە ئێستادا خوێندكارانی پۆلی ۱۲ دەتوانن لەڕێگەی وێبسایتی(www.regayzanko.com)فۆرم پڕبكەنەوە.
بەپێی راگەیهندراوی وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، زانکۆلاین بۆ ماوەی 10 رۆژ بۆ خوێندكاران بەردەست دەبێت. خوێندكاران دهبێت بە بەكارهێنانی هەمان ناوی بەکارهێنەر و وشەی تێپەڕ (یوزەرنەیم و پاسۆرد) كە پێشتر له خوێندنگەکانیان وهریانگرتووەتهوه، فۆڕمی وهرگرتن پڕبكهنهوه.
وەزارەتەكە ئەوەشی روونكردووەتەوە، وەرگرتنی خوێنكاران بە هەر سێ سیستەمی خوێندنی گشتی، پارالێڵ، ئێواران، لە زانكۆ حكومییەكان بریتییە لە ٥٤ هەزار و ٥٣٧ كورسی خوێندن.