لەسلێمانی كرێكارێك لەكاتی كاركردندا گیانی‌ لەدەستدا

بەهۆی رووخانی سەقفی دیوارێكەوە كرێكارێكی بەڕەگەز عەرەب لە سلێمانی گیانی لەدەستداو لەماوەی ئەم هەفتەیەشدا ئەمە دووەمین رووداوی لەو شێوەیەیە.
سەرۆكی‌ سەندیكای‌ كرێكارێكارانی‌ بیناسازی عوسمان حمە سەعید رایگەیاند، ئەمرۆ 3/6/2014 كرێكارێك لە شوێنی‌ كارەكەی لە گەڕەكی‌ سلێمانی‌ تازە بەهۆی‌ رووخانی‌ سەقفی ماڵێكەوە گیانی‌ لەدەستداوە، ئاماژە بەوەش دەكات كرێكارەكە بەڕەگەز عەرەبەو تەمەنی 35 ساڵەو خەڵكی‌ شاری‌ فەلوجەیە.
 تەنها لەماوەی پێنج مانگی رابردوودا (18) كرێكار لەسنوری پارێزگای سلێمانی لەكاتی كاركردندا گیانیان لەدەستداوە كە لەم هەفتەیەدا دوو كرێكاریان بوونەتە قوربانی.



AM:11:39:03/06/2014